- تیرۆریستە عەرەبەکان تەقەیان لە 2 هاوڵاتیی کورد کرد لە کەرکووک بەناوی ڕێبوار ئەمین حسەن و عەبدولڕەحمان عادل ئەمین و لە ئەنجامدا هەردووکیان کوژران.
- لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە کەرکووک 2 هاوڵاتی برینداربوون.
- د.ت ڕایگەیاند کە جەلال تاڵەبانی کەسێکی شارەزا و لێهاتووە و ئێمە پشتگیریی لێدەکەین تاوەکو ببێتە سەرەک کۆماری ئێڕاق.
- ئۆدیشۆ مەلکۆی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاشوورییەکانی ئێڕاق ڕایگەیاند کە کورد غەدری لێکردووین لە هەڵبژاردنەکانی ئێڕاقدا.