- لە بەیاننامەیەکدا کە 56 شارەوانیی باکووری کوردستان ئیمزایانکردووە دوای باشترکردنی بارودۆخی کوردی باکوور دەکەن، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیادا.
- گیرانی کۆڕێکی 2 ڕۆژی لە هوتێلی تاوەری هەولێر بۆ هەژار موکریانی، لەم کۆڕەدا ژمارەیەکی زۆری نووسەران و ئەدیبان بەشداربوون.
- ژمارەیەکی زۆری کورد لەبەردەم باڵوێزخانەی ئامریکا لە بەلژیک پێشوازییان لە جۆرج بوش کرد، بەڵام نێوبراو بەهۆی باری ئاساییشەوە نەیویست چاوی بەو کوردانە بکەوێت کە بە سروود و چەپکە گوڵەوە بەپێشوازییەوە چووبوون.
- تیرۆریستە عەرەبەکانی لەسەر ڕێی کەرکووک تکریت هاوڵاتییەکی کوردیان بەناوی ئیدریس خەلیل ئیسماعیلەوە فڕاند.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 出来事の年表