- کۆمەڵێک تورکمان و ئاشووری لە شاری نیۆڕک لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکاندا خۆپیشاندانێکیان لە دژی کورد سازکرد. بیانووی خۆپیشاندەران ئەوەبوو کە کورد لە هەڵبژاردنەکاندا غەدری لێکردوون.
- لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا 2 کوردی ئاوارە لە کەرکووک کوژران.
- کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە دوکان، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە هەردوو مەکتەب هەر 15 ڕۆژ جارێک کۆبوونەوە بکەن تاوەکو هەردوو کارگێڕییەکە یەکدەگرنەوە.
- بەهۆی پێکدادانێکی هێزەکانی ئامریکا و تیرۆریستە عەرەبەکان کۆگای دەرمانی شاری موسڵ سووتا و زیانێکی گەورە گەیەندرایە کەرتی تەندروستیی شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەری.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 9,212