- فیلمەکانی (پەنجەرەیەک روو بە هەتاو) لە دەرهێنانی بێژەنی زەمان پیر و فیلمی (دوا ئێوارە) لە دەرهێنانی ناهیدی قوبادی لە سنەوە توانیان بگەنە پێشبڕکێی 23یەمی ڤیسیڤاڵی فیلمی فەجر کە ساڵانە لە ئێران رێکدەخرێت.
- بەپێی هەواڵێکی هەفتەنامەی هەواڵ هەردوو حیزبی حسک و یەکگرتووی ئیسلامی دەنگی خۆیان لە هەڵبژاردنەکاندا داوەتە کۆمەڵی ئیسلامی.
- یەکەمین پێشانگای هونەری شێوەکاری لە هۆڵی سینەما بەهمەن لە شاری سنە بەڕێوە چوو. پێشانگاکە چەند بەرهەمیکی خوێندکارانی زانکۆ و قوتابیانی سنەی بەخۆیەوە گرتووە. لەم پێشانگایەدا کە زیاتر لە 100 هونەرمەندی کوردی خەڵکی ناوچەکە بەشداریان تێدا کردووە، 90 بەرهەمی هونەری نمایش کراون کە بریتین لە گرافیک، تابلۆی شێوەکاری و کەلوپەلی دەستکرد.
- بڕیار وابوو کە هونەرمەند حەمە جەزا لە شاری سنە کۆنسێرتێکی گۆرانی پێشکەش بکات، بەڵام داگیرکەری ئێرانی رێگای بەم کۆنسێرتە نەدا.
- لە ساڵڕۆژی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران، قوتابیانی کورد ناچار کراون بە پارەی خۆیان ژووری پۆلەکانیان بڕازێننەوە.
- پارتی و یەکێتی لیژنەیەکیان بۆ تێکەڵکردنەوەی هەردوو حکومەتەکەیان پێکهێنا.
- دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی رایگەیاند کەوا ئەو کەسانەی کە داکۆکی لە دەوڵەتی کوردی دەکەن نابێ تاوانبار بکرێن و بگرە ئەمە مافێکە کە دەکەوێتە چوارچێوەی ئازادیی دەربڕینی بیروڕا.
- بەپێی رای هەندێک چاودێر کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە عێراق، لایەنە عارەبیەکان و حکومەتی عێراقی لە هەوڵی ئەوەدان کە لە رێژەی دەنگەکانی کورد لە هەڵبژاردنی سەرتاسەریی عێراق و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کەم بکەنەوە.
- هێرشی تیرۆریستە عەرەبەکان بۆسەر کەمپی ئاڵتاش و لە ئەنجامدا کوردێکیان بەناوی دەروێش عەلی رەزاوە سەربڕی و یەکێکی تریشیان بەناوی شاهۆ عەباسییەوە فڕاند.
- زمانی کوردی بەفەڕمی لە دادگاکانی باکووری کوردستان هاتە ناساندن.
- زیندانییەکی کورد بە ناوی ئەحمەد حەسەن بەهۆی ئەشکەنجەوە لە زیندانەکانی داگیرکەری سووریدا گیانی لەدەستدا.
- گیرانی ژمارەیەکی زۆری تیرۆریست لە کەرکوک، یەکێک لەو تیرۆریستانە دەستی هەبووە لە تەقینەوەکانی 1ی فێبریوەریی ساڵی پار.
- تیرۆریستە عەرەبەکان هاوڵاتییەکی هەولێرییان بەناوی زوبێر خالید چێوەیی لە رێگای کەرکوک تکریت فڕاند و پاش چەند رۆژێک بە 25 هەزار دۆلار ئازادیانکرد.
- داگیرکەری ئێرانی لە شاری مەریوان زۆربەی ئامێری ساتەلایتەکانی کۆکردەوە و ئەو کەسانەش زیندانی دەکات کە خەریکی فرۆشتنی ساتەلیتن.
- کوردەکانی بندەستی د.س تاوانبار سەبعاویی برای سەددامیان دەستگیرکرد و دایانە دەست کوردەکانی باشوور.
- تیرۆریستە عەرەبەکان چەندین دەستدرێژییان کردە سەر ئافرەتە کوردەکانی کەمپی ئاڵتاش لە شاری رومادی.
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 大事年表