30-01-2005
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی کوردستاندا بزووتنەوەی ریفراندۆم ملیۆنان ئیمزای بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە ریفراندۆمێکی نافەڕمیدا کۆکردەوە.
- پڕۆسەی هەڵبژاردنی کوردستان و ئێڕاق ئەنجامدرا و بەپێی رای چاودێران نزیکەی %60ی خەڵکی دەنگی خۆیی داوە. زۆرینەی خەڵکی کورد لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداریی کرد و چەندین تەقینەوە و کاری خۆکوژی و تیرۆریستی لە ناوچە عەرەبنشینەکانی ئێڕاقدا روویدا کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس.
- لایەنە کوردییەکان بەرەی تورکمانییان بەوە تاوانبار کرد کە چەندین پێشێلکاریی لە هەڵبژاردنەکانی کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەری ئەنجامداوە.
- لە شاری کەرکوک 4 بنکەی دەنگدان تەقێنرایەوە، بەڵام زیانی گیانیی لێنەکەوتەوە.
- تیرۆرکردنی پۆلیسێکی کورد بەناوی یوسف نەجەدین لە کەرکوک لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە.
- فیلمی کیسەڵەکانیش دەتوانن بفڕنی دەرهێنەر بەهمەنی قوبادی لە ڤیستڤاڵی ترۆمسۆی نەرویژدا خەڵاتی ئەوروپای پێبەخشرا.
- بەهۆی نەگەیشتنی سندوقی هەڵبژاردنەکان بۆ هەندێک شوێنی کوردستان ناڕەزایی لەو شوێنانەدا دروست بوو و بەتایبەتی لە شارۆچکەی شێخان ئاڵای ئێڕاق داگیرا و لە شوێنیدا ئاڵای کوردستان هەڵکرا.
- مەسعود بارزانی لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا رایگەیاند کە نە تورکیا و نە هیچ دەوڵەتێک بۆی نییە دەست بخاتە ناو کاروباری کەرکوکەوە.
- زۆرینەی کوردە فەیلییەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئێڕاقدا دەنگیان بۆ لیستی شیعەدا.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان