- وەزارەتی دەرەوەی د.ت ڕایگەیاند: دان بە هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کەرکووکدا نانێین لەبەرئەوەی کوردە ئاوارەکان مافی دەنگدانیان پێدراوە.
- فڕانس فان ئانڕات لەلایەن دادگای هۆڵەندییەوە ئازادکرا و دادگاییکردنەکەی تا مانگی مارت دواخرا.
- تەقینەوەی ئوتومبیلێک لە خانەقین و بووە هۆی کوژرانی 7 کەس.
- جەلال تاڵەبانی هۆشداریی دایە تورکیا کە ئەگەر لە بەرامبەر کەرکووک بێدەنگ نەبێت ئەوا کوردیش داوای دیاربەکر دەکات.
- لە کەرکووک بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکمان و پارتی نیشتمانیی تورکمان تەقەیان لە چەند منداڵێکی کورد کرد کە ئاڵای کوردستانیان بەدەستەوە بوو. لە ئەنجامدا چەند منداڵێک برینداربوون و هێزەکانی ئامریکاش چەند کەسێکی لەو دوو بارەگایە گرت.