- پۆلیسی ئەڵمانی لە شاری نۆرنبێرگ ڕەمزی کارتاڵی جێگری سەرۆکی کۆنگرەی گەل پکک ی دەستگیرکرد.
- داگیرکەری تورکیا ڕێگەی نەدا تەرمی نێرگز ئازەر و سیبەل سارتک کە لە هێرشێکی سوپای تورکدا لەشەرناخ کوژرابوون، بچێتە ناو شاری سێرتەوە. کاروانی تەرمی کوژراوەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەرەو سێرت بەڕێخرا، بەڵام لەنزیک شارەکە لەلایەن 10 زرێپۆشەوە ڕێگەی لێگیرا و نەیانهێشت تەرمەکان ببردرێنە ناو شاری سێرتەوە. دواتر لەکاتی شاردنەوەی تەرمەکاندا هێزەکانی سوپای تورک بەچەک و گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر خەڵک و بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆری خەڵک بریندار بوون و ئاڵۆزییەکان تاوەکو درەنگانێکی شەو بەردەوام بوون.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表