بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: یارینامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 30-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅30 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,950) پەڕتووک||
📅 29-05-2020
باکووری کوردستان
- دوای دوو مانگ و نیو لە داخستنیان، بڕیارە ئەمڕۆ مزگەوتەکانی باکووری کوردستان بکرێنەوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- جێگری کۆمەڵایەتیی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، سێ کەس لە پاسەوانانی سنوور لە پێکدادان لەگەڵ چەکداری نەناسراو لە سنووری سەردەشت کوژراون.[2] فەرمانداری سەردەشت لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، شوناسی کوژراوەکانی ئەو شەڕەی بە تەقی بەهەروەر فەرماندەی پایگا و خەڵکی مەراغە، هادی عەبدی کادری هەنگی سنووری و خەڵکی میاندوئاو و عەلیڕەزا ئیسلام دۆست
✌️ هەردی سامان محەمەد
لە 30-05-2019 لە گوندی حەوتەغار لەکاتێکدا دەیوسیت ئاگری دەغڵودانەکان بکوژێنێتەوە، لەلایەن داعشەوە کوژرا.
✌️ ئایشە دەنیز کاراچاغلی - گەزی پارک
ئایشە دەنیز کە بە سیمبۆلەکەی (گەزی پارک) ناسراوە.
لە ساڵی 2014دا کە لەکاتی خۆپیشاندانەکەی بەردەم پارکی گەزی لە ئیستەنبۆڵ کە بووە هۆی کوژرانی 12 خۆپیشاندەر بەدەستی پۆلیسی تورکیا، لەو ساتە وەختەوە ئایشە ناز ناوی (شاڵ سوور) و سیبمۆلی (گەزی پاری)ی پێ بەخشرا.
ئایشە دەنیز بوێرانە دژی پۆلیس رادەوەستایەوە و دروشمی (بژی ئازادی و بژی ئاشتی) بەرز دەکردەوە. ئەو هەمیشە پەڕۆیەکی سووری بەسەرییەوە دەبەست و دروشمی جۆراوجۆری دژی حکوومەتەکەی ئۆردۆگان بەرز دەکردەوە.
لەهەمان ساڵدا نامەیەک بۆ دایکی بەجێ دەهێلێت و
✌️ عادل عەلی حەیدەر
لە ڕێکەوتی 30-01-2015 لە (مەکتەب خالید) لەشەری دژە داعش شەهید بووە.
📊 بابەت 373,915 | وێنە 58,918 | پەڕتووک PDF 10,950 | فایلی پەیوەندیدار 42,219 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,536 |
📅 00-01-2005 ℹ️ | 🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
00-01-2005
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)


- لەبەر هەڕەشەی تیرۆریستە عەرەبەکان چەند خێزانێکی کورد شاری موسڵیان جێهێشت و بەرەو دهۆک و هەولێر کەوتنە رێ.
- کۆمەڵەی بەرگری لە پەنابەرانی ئێڕاقی رایگەیاند کە دەستەڵاتدارانی ئوردونی دەدادە دادگایەکی نێودەوڵەتی، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەرانی ئەم وڵاتە دەستیان لە کوشتنی کورد و شیعەدا هەیە لە ساڵی 1991دا.
- هونەرمەند بەهمەنی قوبادی دەبێتە راوێژکاری وەزیری رۆشنبیریی ئێڕاق بۆ زیندووکردنەوەی سینەمانی ئێڕاقی.
- تەقینەوەی مینێک لە ناوچەی مەریوان و بووە هۆی بریندارکردنی هاووڵاتییەک، ئەو مینە هی سەردەمانی جەنگی ئێڕاق - ئێرانە.
- ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی مانگی پێشوو لە هەولێر دەستگیرکران.
- وەزیری ژینگەی ئێڕاقی رایگەیاند کە ئێمە لەگەڵ ئەوەداین کە حیزبی بەعس بەشداریی هەڵبژاردن بکات.
- پاش سەردانی باشووری کوردستان، ئارمیتاژ سەردانی تورکیای کرد و هەردوولا لەسەر کەرکوک ناڕێک بوون. ئارمیتاژ رایگەیاند کەکێشەی ئەو شارە بەپێی دەستووری ئێڕاق چارەسەر دەکرێت.
- سەرەتای ئەم مانگە: پێکدادانێک لە نێوان کاسبکارانی ناوچەی سەوڵاوای سنە و د.ا و بووە هۆی بریندارکردنی 4 کەس.
- کوژرانی لاوێک لە سنە بەناوی ئەفشینەوە، لەلایەن د.ا.
- بڵاوکردنەوەی لیستی بێلایەنەکان بۆ پەڕڵەمانی کوردستان، ئەمانە ناوەکانیانە: 1. د.فەرهاد پیرباڵ 2. د.دڵشاد گەنجۆ 3. سالðóح برێخت 4. تەڵعەت نادر 5. د.فەرەیدون رەفیق حیلمی 6. د.جەمال عەبدولکەریم فوئاد 7. د.ئیحسان فوئاد 8. د.ئومێد نوری 9. د.ئیبراهیم خورشید 10. کەریم جومعەجوبرائیل 11. جەمال بەکر قەساب 12. سەربەست تۆفیق قەزاز 13. فەوزی رەفیق حیلمی 14. ساڵح موراد عیدۆ 15. لوقمان حەکیم رەحیم 16. حسێن ئیبراهیم حەمو 17. محەمەد باقی سەعید 18. جەبار ئەحمەد سابیر 19. بەهادین نوری 20. کەریم غەفور (کەریمۆک) 21. کەمال رەئوف رەحیم 22. تەحسین سابیر عەلی شەونم 23. عەلی شەونم 24. رزگار کەریم محەمەد 25. پەروین عەبدلمەجید گلی 26. تەرزە فایق ئەحمەد 27. پەروین محەمەد ئەمین عەلی 28. هەڵاڵە سەڵاح ئەحمەد 29. نیان عەلی ئەحمەد 30. فەزیلە ئیبراهیم ساڵح31. ئاشتی عەزیز ساڵح 32. رۆشنا ئەحمەد رەسوڵ 33. دڵسۆز مەحمود تاهیر 34. روناک عەبدولمەجید بەرزنجی 35. ساکار محەمەد عەبدولسەلام 36. ئەنوەر غەریب ساڵح 37. کامیل محەمەد مستەفا 38. غەنی رەشید نانەوا 39. جەمال رەئوف.
- گیرانی 9 تیرۆریستی عەرەب لە حەویجە کە پێدەچێت دەستیان لە کوشتنی ئەو 4 کوردەدا هەبێت کە مانگی پێشوو لە حەویجە تیرۆرکران.
- د.ا لە ناوچەی بانە 2 کوردی بە تاوانی قاچاخچێتی گوللەبارانکرد و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
- لە کەرکوک 5 پارتی کوردستانی و تورکمانی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی کەرکوک کشانەوە، ئەوانیش: پارتی برایەتیی تورکمان، حیزبی سۆسیالیستی دیوکراتی ک وردستان، حیزبی شیوعیی ئێڕاق، حیزبی شیوعیی کوردستان و پارتی ئەفسەرانی ئازاد بوون.
- بزووتنەوەی ئیسلامیی تورکمان لە بەیانێکدا رایانگەیاند کە کورد دەیانەوێت شارۆچکەی تەلەعفەری تورکمان بکەنە کورد و فەرمانگەی ناسنامە و تاپۆی شارەکەیان سووتاندووە.
- د.ا ماڵپەڕی پەیامنێری فیلتەر کرد، تاوەکو کوردی خۆرهەڵات نەتوانێت بیکاتەوە، شایانی باسە لە ساڵی رابردوودا د.ا گەلێک لە ماڵپەڕە کوردییەکانی فیلتەر کردووە و خەڵکی ناتوانن بیکەنەوە.
- بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵنێری پەیامنێر لە شاری سنەوە، ئاستی فەسادی ئەخلاقی تا تەمەنی 13 ساڵیش دابەزیوەتە خوار و کچان لەم تەمەنەدا پەنا بۆ کاری لەشفرۆشی دەبەن و ئەمە لە کاتێکدایە کە تەنیا سێ ساڵ لەمەوبەر لە تەمەنی 17 ساڵاندا بوو.
- پاش چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، 170 هەزار هاووڵاتی لە کەرکوک کە پتر لە 145 هەزاریان کوردن مافی دەنگدانیان دەبێت.
- حکوومەتی هەولێر بڕیاریدا کە ئەو 512 ماڵەی کە لە تەقینەوەکەی رۆژی 09-09-2003ی گەڕەکی شۆڕشدا لە هەولێر زیانی جۆراوجۆریان بەرکەوتبوو، قەرەبوو دەکرێنەوە.
- لە راپرسییەکی رۆژنامەی خەباتدا لە زانکۆی سەڵاحەدین : 17% ی قوتابیان کارە تیرۆرستییەکانی عێراق بە بەرگریی نیشتمانی و 4%یش بە جیهادی دەزانن.
- تەقینەوەی ئوتومبیلێکی پەیکان بەهۆی بۆمبایەکەوە لە شاری سەردەشت، بەڵام هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.
- کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی داڕێژەران و بەڕێوەبەرانی سیستەمەکانی راگەیاندنی ئەلکترۆنیکی، خەڵاتی زانستی خۆیان بەهۆی بەرهەمهێنانی D.C.M.S، لەنێوان دە میلیۆن بەشدار بوو لە 145 وڵاتی جیهاندا دایە سەڵاحی شاسواری. ئەو بەرهەمە توانای ئەوەی هەیە پشتیوانی لەتەواوی زمانەکانی جیهان بکات ودەتوانێت لەهەرکاتدا، هەر کەسایەتییەکی هەواڵگری، بەشێوەی ژێروی وێب، هاوشێوە سازی بکات. نێوبراو خەڵکی شاری سنەیە.
- حجت الاسلام حەزرەتی، بەرپرسی لقی عەقیدەتی سیاسی هێزەکانی ئینتیزامی پارێزگای کوردستان لەکاتی چوونی بۆ مەریوان، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە چەند کیلۆمەتری شاری سنە، لەئۆتۆمبێلەکەی دەهێنرێتە خوارەوە و بەتوندی لێی دەدرێت و پاشان رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
- لە درێژەی بلاóو کردنەوەی پرۆگرامی لیستەکانی بەشداربووی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا بەرەی تورکمانی لە خاڵی (7)ی بەرنامەکەی خۆیدا داوای ئەوەی کردووە کە کەرکوک بکرێت بەهەرێمێکی فیدراڵی سەربەخۆ و سەرۆکی حکومەتەکەی تورکمان بێ و جێگرەکەی کورد و سەرۆکی پەرڵەمانیش عەرەب بێت. لەخاڵی (8)ەهەمیش داوا دەکرێت زمانی تورکی هەروەک زمانی عەرەبی ببێت بەزمانی رەسمی ناوچە تورکمانییەکان. هەروەها داواکراوە تەلەعفەر و دووز خورماتوو ببن بە پارێزگا.
- لە کۆبوونەوەیەکی داخراوی دوو قۆڵیدا لە نێوان تورکیا و عێراق، لایەنی تورکی فایلێکی رەنگ سوری پێشکەش بەلایەنی عێراقی کرد کە ناوی 148 ئەندامی سەرکردایەتی پەکەکەی تێدایە. لەو لیستەدا ناوی عوسمان ئوجەلان و موراد قەرەیلان و کانی یەلماز و جەمیل بایک و دۆران کاڵکان هەبووە. هەمان لیستیش پێشکەش بە جۆن ئەبی زێد کراوە و داواکراوە کار بۆ دەستگیر کردنیان بکرێت.
- نزیکەی 4000 حاجیی کورد لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بە 2 فڕۆکەی ئێڕاقی و 2ی ئوردونی گەیشتنە جدە، شایانی باسە زۆربەی ئەم حاجییانە ئاڵای کوردستانیان پێبوو و لە فڕۆکەخانەی جدەش ئاڵای کوردستان لە تەنیشت ئاڵای ئێڕاق بەرزکرایەوە.
- نامیق رەقیب سورچی و جەوکۆ محەمەد کەلحی رێکانی کە هەردووکیان ماڵیان لەشاری موسڵە و سەر بەدوو بنەماڵەی سەرۆک جاشی پێشووی سەددامن و لە لیستی هاوپەیمانیی کوردستان بۆ پەڕڵەمانی عێراق وەک پاڵێوراو ناویان بڵاوکرایەوە، لەسەرەتای ئەو مانگەدا کشانەوەی خۆیان لەهەڵبژاردن راگەیاند.
- د. عەلی سەعید بووە سەرۆکی زانکۆی سلێمانی.
- بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لەکەرکوک بۆ رۆژنامەی میدیای راگەیاند: 3150 مامۆستای کوردی قوتابخانە کوردییەکانی کەرکوک لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی عێراقەوە مووچەیان پێنادرێت.
- پارتی و یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەشیان بۆ پەرەپێدانی کەرکوک دامەزراند بەناوی لیژنەی پەرەپێدانی کەرکوک و بڕی 100 ملیۆن دۆلاریان بۆ تەرخانکردووە، کە لەبوارە جۆراوجۆرەکان و گێڕانەوەی سیمای راستەقینەی کەرکوکدا خەرج دەکرێت.
- جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا گرنتییەکی نووسراویان لە غازی یاوەر و ئەیاد عەلاوی و نوێنەرانی بەریتانیا و ئامریکا وەرگرت بۆ جێبەجێکردنی مادەی 58ی دەستووری کاتیی ئێڕاق سەبارەت بە کەرکوک بەرامبەر بەشداریکردنی کورد لە هەڵبژاردنی کەرکوکدا.
- زۆرینەی شارەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان لە باری نائاساییدان بەهۆی فشاری داگیرکەری ئێرانەوە.
- د.س رایگەیاند کە نابێت زمانی کوردی لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی ئێڕاق لە سووریادا بەکاربهێنرێت بۆ ئەو 250 هەزار ئێڕاقییەی کە لە سووریادا دەژین.
- لە شاری هەولێر زۆربەی ئەو پۆستەرە پڕوپاگەندەییانەی هەڵبژاردن کە ئاڵای کوردستانی لەسەربوو دڕێنراون بەڵام ئەوانەی نەخشە و ئاڵای ئێڕاقیان بەسەرەوەیە وەک خۆی ماونەتەوە.
- بەپێی راپرسییەک کە سایتی پەیامنێر لە سلێمانی ئەنجامیداوە، زۆرینەی ژنانی کورد ئەو ژنانە ناناسن کە پاڵێوراوی پەڕڵەمانی کوردستان و ئێڕاقن و زۆربەیان پاڵێوراوی حیزبەکانن و لە بەرژەوەندیی حیزبەکانیان کاردەکەن.
- ژەنەڕال جۆن باتیستی فەرماندەی تیپی یەکی مارینز لە سنووری ناوچەکانی کەرکوک و تکریت و بێجی لە بارەی سەرژمێری کردەوە تیرۆرستییەکان، رایگەیاند: لە مانگی فێبریوەریی ساڵی رابردووەوە 00-02-2004 تاکو ئێستا 00-01-2005، 87 ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژکراو لە باکوورو ناوەراستی عێراق لە ناوچەکانی کەرکوک و تکریت و بێجی تەقیونەتەوە، تەنها لەم سێ ناوچەیەدا 45 ئوتومبیل بە هۆی کاری خۆکوژی تەقیوەتەوە ، 42 ئوتومبیلیش بە هۆی کۆنتڕۆڵەوە تەقیوەتەوە. شایانی باسە بەهۆی ئەو کارە تیرۆریستییانەی تیرۆریستە عەرەبەکانەوە ژمارەیەکی زۆری کورد کوژراون.
- بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکمان نامەیەکی بۆ کۆفی ئەنانی سکرتێری رێکخراوی ن.ی نارد و تیایدا کوردی بەوە تۆمەتبار کردووە کە دەیانەوێت ساختە کاری لە هەڵبژاردنەکان بکەن و ژمارەی دانیشتوانی کورد بۆ 400 هەزار کەس بەرز بووەتەوە کە هەندێکیان خەڵکی ئوردوگای مەخمورن و بەڵگەنامەی ساختەیان دروست کردووە.
- حکومەتی ئێڕاقی لیژنەیەکی بۆ جێبەجێکردنی مادەی 58ی دەستووری کاتی پێکهێنا کە تا کۆتایی ئەمساڵ سەرپەرشتیی ئەو جێبەجێکردنە دەکات.
- ناوەڕاستی ئەم مانگە: د.ت رایگەیاند کە لە ناوچەی شرناخ لە پێکدادانێکدا 5 پێشمەرگەی پکک ی کوشتووە، بەڵام هیچی لەبارەی زیانەکانی خۆی رانەگەیاند.
- ناوەڕاستی ئەم مانگە: حکومەتی هۆڵندی 2 ئەندامی بەرزی پکک ی لە هۆڵندا دەستگیرکرد.
- منداڵێکی نەخۆشی کورد لەبەرئەوەی ناوی وڵات بوو لە نەخۆشخانەی رها لەلایەن دکتۆرێکی تۆرانییەوە دەرماننەکرا.
- بەهۆی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە نرخی دیناری ئێڕاقی لە بازاڕەکان بەرزبووەوە. شایانی باسە نرخی ئەم دراوە ساڵانێکی زۆر هەر لە دابەزیندا بووە.
- هونەرمەندی شێوەکار عوسمان قادر لە شارەکانی سنە و سەقز پێشانگایەکی کردەوە و خەڵکێکی زۆر سەردانی ئەم پێشانگایەی کرد کە 116 تابلۆی لەخۆگرتبوو.
- عەبدوڵڵا گوڵ نامەیەکی ناڕەزایی بۆ کوفی ئانان نارد سەبارە بە رەوشی کەرکوک و گەڕانەوەی ئاوارە کوردەکان و وەرگرتنی مافی دەنگدان.
- شەپۆلێکی سەرما و بەفر هەردوو بەشی باشوور و خۆرهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە رێگاوبانەکان گیران و چەند کەسێکیش بوون بەژێر هەرەسی بەفرەوە.
- ئەم مانگە وا نیاز بوو کە ئیبراهیم تاتڵیس لە خۆرهەڵاتی کوردستان کۆنسێرتێکی کوردی پێشکەش بکات، بەڵام د.ا رێگەی نەدا.
- نزیکەی 105 کەسایەتی ناسراو، هونەرمەند، رۆشنبیر، نووسەر، رۆژنامەنووس و چەند رێکخراوێکی پیشەیی و کەلتوری لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە نامەیەکی کراوەیان بۆ خەڵکی کوردستانی باشوور نارد و تێیدا پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی هاوپەیمانێتیی کوردستان دەردەبڕن. لە نامەکەیاندا دەڵێن کەوا هەرچەندە ناتوانن لەو دەنگدانە بەشدار بن، بەڵام رایدەگەیەنن کە لەگەڵ سەرکەوتنی ویست و ئیرادەی گەلی کوردستاندان بۆ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی کورد.
- سەرداری سەیفی قازی کە رۆژی دووی رێبەندان لە چالاکیی ساڵیادی کۆماری کوردستاندا، لەگەڵ کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی شاری مەهاباد بەشداریی کردبوو، لەلایەن هێزەکانی داگیرکەری ئیسلامیی ئیرانەوە دەستگیر کرا.
- کۆتایی ئەم مانگە: لەو 280.303 کەسەی کە لەدەروەی ئێڕاق ناوی خۆیانیان بۆ هەڵبژاردن تۆمارکردووە 210 هەزاریان کوردن.
- فەهمی کاکەیی بۆ جاری دووەم لە سوید لەلایەن یەکێتیی نووسەرانی کتێبی خوێندنگەوە خەڵاتکرا، نێوبراو سەرپەرشتیی دانانی کتێبی خوێندنگە دەکات بۆ پۆلە کوردییەکان لە وڵاتی سوید.
- قەدەغەکردنی تابلۆ کوردییەکانی سەر دوکانەکانی شاری سنە لەلایەن داگیرکەری ئێرانییەوە. بەوپێیە خاوەن دوکانەکان دەبێت تەنها بەزمانی فارسی تابلۆی دوکانەکانیان بنووسن.

📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
🗄 سەرچاوەکان
[2] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ته‌واوی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی کوردی
[3] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپه‌ڕی کوردستان نێت
[4] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر
[5] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ته‌واوی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ خورماتوو
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ دهۆک
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سەقز
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ موسڵ و دەشتی نەینەوا
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ مەخموور
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ مەهاباد
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔥 کەرکوک
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 30 2010 11:21AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 2 2014 2:24PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 11,964 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
00-01-2005
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️بەرەی تورکمانی
2.👁️فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️00-02-2004
2.👁️09-09-2003
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️سەرۆک جاش
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️جەمیل بایک
2.👁️دوران کاڵکان
3.👁️فەرهاد پیرباڵ
4.👁️موراد قەرەیڵان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,39 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574