图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,356
图片 105,642
书籍 19,138
相关文件 96,355
Video 1,306
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
00-01-2005
小组: 日期与活动 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
00-01-2005
日期与活动

00-01-2005
日期与活动

- لەبەر هەڕەشەی تیرۆریستە عەرەبەکان چەند خێزانێکی کورد شاری موسڵیان جێهێشت و بەرەو دهۆک و هەولێر کەوتنە ڕێ.
- کۆمەڵەی بەرگری لە پەنابەرانی ئێڕاقی ڕایگەیاند کە دەستەڵاتدارانی ئوردونی دەدادە دادگایەکی نێودەوڵەتی، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەرانی ئەم وڵاتە دەستیان لە کوشتنی کورد و شیعەدا هەیە لە ساڵی 1991دا.
- هونەرمەند بەهمەنی قوبادی دەبێتە ڕاوێژکاری وەزیری ڕۆشنبیریی ئێڕاق بۆ زیندووکردنەوەی سینەمانی ئێڕاقی.
- تەقینەوەی مینێک لە ناوچەی مەریوان و بووە هۆی بریندارکردنی هاووڵاتییەک، ئەو مینە هی سەردەمانی جەنگی ئێڕاق - ئێرانە.
- ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی مانگی پێشوو لە هەولێر دەستگیرکران.
- وەزیری ژینگەی ئێڕاقی ڕایگەیاند کە ئێمە لەگەڵ ئەوەداین کە حیزبی بەعس بەشداریی هەڵبژاردن بکات.
- پاش سەردانی باشووری کوردستان، ئارمیتاژ سەردانی تورکیای کرد و هەردوولا لەسەر کەرکووک ناڕێک بوون. ئارمیتاژ ڕایگەیاند کەکێشەی ئەو شارە بەپێی دەستووری ئێڕاق چارەسەر دەکرێت.
- سەرەتای ئەم مانگە: پێکدادانێک لە نێوان کاسبکارانی ناوچەی سەوڵاوای سنە و د.ا و بووە هۆی بریندارکردنی 4 کەس.
- کوژرانی لاوێک لە سنە بەناوی ئەفشینەوە، لەلایەن د.ا.
- بڵاوکردنەوەی لیستی بێلایەنەکان بۆ پەڕڵەمانی کوردستان، ئەمانە ناوەکانیانە: 1. د.فەرهاد پیرباڵ 2. د.دڵشاد گەنجۆ 3. سالðóح برێخت 4. تەڵعەت نادر 5. د.فەرەیدون ڕەفیق حیلمی 6. د.جەمال عەبدولکەریم فوئاد 7. د.ئیحسان فوئاد 8. د.ئومێد نوری 9. د.ئیبراهیم خورشید 10. کەریم جومعەجوبرائیل 11. جەمال بەکر قەساب 12. سەربەست تۆفیق قەزاز 13. فەوزی ڕەفیق حیلمی 14. ساڵح موراد عیدۆ 15. لوقمان حەکیم ڕەحیم 16. حسێن ئیبراهیم حەمو 17. محەمەد باقی سەعید 18. جەبار ئەحمەد سابیر 19. بەهادین نوری 20. کەریم غەفور (کەریمۆک) 21. کەمال ڕەئوف ڕەحیم 22. تەحسین سابیر عەلی شەونم 23. عەلی شەونم 24. ڕزگار کەریم محەمەد 25. پەروین عەبدلمەجید گلی 26. تەرزە فایق ئەحمەد 27. پەروین محەمەد ئەمین عەلی 28. هەڵاڵە سەڵاح ئەحمەد 29. نیان عەلی ئەحمەد 30. فەزیلە ئیبراهیم ساڵح31. ئاشتی عەزیز ساڵح 32. ڕۆشنا ئەحمەد ڕەسوڵ 33. دڵسۆز مەحمود تاهیر 34. ڕوناک عەبدولمەجید بەرزنجی 35. ساکار محەمەد عەبدولسەلام 36. ئەنوەر غەریب ساڵح 37. کامیل محەمەد مستەفا 38. غەنی ڕەشید نانەوا 39. جەمال ڕەئوف.
- گیرانی 9 تیرۆریستی عەرەب لە حەویجە کە پێدەچێت دەستیان لە کوشتنی ئەو 4 کوردەدا هەبێت کە مانگی پێشوو لە حەویجە تیرۆرکران.
- د.ا لە ناوچەی بانە 2 کوردی بە تاوانی قاچاخچێتی گوللەبارانکرد و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
- لە کەرکووک 5 پارتی کوردستانی و تورکمانی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی کەرکووک کشانەوە، ئەوانیش: پارتی برایەتیی تورکمان، حیزبی سۆسیالیستی دیوکراتی ک وردستان، حیزبی شیوعیی ئێڕاق، حیزبی شیوعیی کوردستان و پارتی ئەفسەرانی ئازاد بوون.
- بزووتنەوەی ئیسلامیی تورکمان لە بەیانێکدا ڕایانگەیاند کە کورد دەیانەوێت شارۆچکەی تەلەعفەری تورکمان بکەنە کورد و فەرمانگەی ناسنامە و تاپۆی شارەکەیان سووتاندووە.
- د.ا ماڵپەڕی پەیامنێری فیلتەر کرد، تاوەکو کوردی خۆرهەڵات نەتوانێت بیکاتەوە، شایانی باسە لە ساڵی ڕابردوودا د.ا گەلێک لە ماڵپەڕە کوردییەکانی فیلتەر کردووە و خەڵکی ناتوانن بیکەنەوە.
- بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری پەیامنێر لە شاری سنەوە، ئاستی فەسادی ئەخلاقی تا تەمەنی 13 ساڵیش دابەزیوەتە خوار و کچان لەم تەمەنەدا پەنا بۆ کاری لەشفرۆشی دەبەن و ئەمە لە کاتێکدایە کە تەنیا سێ ساڵ لەمەوبەر لە تەمەنی 17 ساڵاندا بوو.
- پاش چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، 170 هەزار هاووڵاتی لە کەرکووک کە پتر لە 145 هەزاریان کوردن مافی دەنگدانیان دەبێت.
- حکوومەتی هەولێر بڕیاریدا کە ئەو 512 ماڵەی کە لە تەقینەوەکەی ڕۆژی 09-09-2003ی گەڕەکی شۆڕشدا لە هەولێر زیانی جۆراوجۆریان بەرکەوتبوو، قەرەبوو دەکرێنەوە.
- لە ڕاپرسییەکی ڕۆژنامەی خەباتدا لە زانکۆی سەڵاحەدین : 17% ی قوتابیان کارە تیرۆرستییەکانی عێراق بە بەرگریی نیشتمانی و 4%یش بە جیهادی دەزانن.
- تەقینەوەی ئوتومبیلێکی پەیکان بەهۆی بۆمبایەکەوە لە شاری سەردەشت، بەڵام هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.
- کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی داڕێژەران و بەڕێوەبەرانی سیستەمەکانی ڕاگەیاندنی ئەلکترۆنیکی، خەڵاتی زانستی خۆیان بەهۆی بەرهەمهێنانی D.C.M.S، لەنێوان دە میلیۆن بەشدار بوو لە 145 وڵاتی جیهاندا دایە سەڵاحی شاسواری. ئەو بەرهەمە توانای ئەوەی هەیە پشتیوانی لەتەواوی زمانەکانی جیهان بکات ودەتوانێت لەهەرکاتدا، هەر کەسایەتییەکی هەواڵگری، بەشێوەی ژێروی وێب، هاوشێوە سازی بکات. نێوبراو خەڵکی شاری سنەیە.
- حجت الاسلام حەزرەتی، بەرپرسی لقی عەقیدەتی سیاسی هێزەکانی ئینتیزامی پارێزگای کوردستان لەکاتی چوونی بۆ مەریوان، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە چەند کیلۆمەتری شاری سنە، لەئۆتۆمبێلەکەی دەهێنرێتە خوارەوە و بەتوندی لێی دەدرێت و پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
- لە درێژەی بلاóو کردنەوەی پرۆگرامی لیستەکانی بەشداربووی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا بەرەی تورکمانی لە خاڵی (7)ی بەرنامەکەی خۆیدا داوای ئەوەی کردووە کە کەرکووک بکرێت بەهەرێمێکی فیدراڵی سەربەخۆ و سەرۆکی حکومەتەکەی تورکمان بێ و جێگرەکەی کورد و سەرۆکی پەرڵەمانیش عەرەب بێت. لەخاڵی (8)ەهەمیش داوا دەکرێت زمانی تورکی هەروەک زمانی عەرەبی ببێت بەزمانی ڕەسمی ناوچە تورکمانییەکان. هەروەها داواکراوە تەلەعفەر و دووز خورماتوو ببن بە پارێزگا.
- لە کۆبوونەوەیەکی داخراوی دوو قۆڵیدا لە نێوان تورکیا و عێراق، لایەنی تورکی فایلێکی ڕەنگ سوری پێشکەش بەلایەنی عێراقی کرد کە ناوی 148 ئەندامی سەرکردایەتی پەکەکەی تێدایە. لەو لیستەدا ناوی عوسمان ئوجەلان و موراد قەرەیلان و کانی یەلماز و جەمیل بایک و دۆران کاڵکان هەبووە. هەمان لیستیش پێشکەش بە جۆن ئەبی زێد کراوە و داواکراوە کار بۆ دەستگیر کردنیان بکرێت.
- نزیکەی 4000 حاجیی کورد لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بە 2 فڕۆکەی ئێڕاقی و 2ی ئوردونی گەیشتنە جدە، شایانی باسە زۆربەی ئەم حاجییانە ئاڵای کوردستانیان پێبوو و لە فڕۆکەخانەی جدەش ئاڵای کوردستان لە تەنیشت ئاڵای ئێڕاق بەرزکرایەوە.
- نامیق ڕەقیب سورچی و جەوکۆ محەمەد کەلحی ڕێکانی کە هەردووکیان ماڵیان لەشاری موسڵە و سەر بەدوو بنەماڵەی سەرۆک جاشی پێشووی سەددامن و لە لیستی هاوپەیمانیی کوردستان بۆ پەڕڵەمانی عێراق وەک پاڵێوراو ناویان بڵاوکرایەوە، لەسەرەتای ئەو مانگەدا کشانەوەی خۆیان لەهەڵبژاردن ڕاگەیاند.
- د. عەلی سەعید بووە سەرۆکی زانکۆی سلێمانی.
- بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لەکەرکووک بۆ ڕۆژنامەی میدیای ڕاگەیاند: 3150 مامۆستای کوردی قوتابخانە کوردییەکانی کەرکووک لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی عێراقەوە مووچەیان پێنادرێت.
- پارتی و یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەشیان بۆ پەرەپێدانی کەرکووک دامەزراند بەناوی لیژنەی پەرەپێدانی کەرکووک و بڕی 100 ملیۆن دۆلاریان بۆ تەرخانکردووە، کە لەبوارە جۆراوجۆرەکان و گێڕانەوەی سیمای ڕاستەقینەی کەرکووکدا خەرج دەکرێت.
- جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا گرنتییەکی نووسراویان لە غازی یاوەر و ئەیاد عەلاوی و نوێنەرانی بەریتانیا و ئامریکا وەرگرت بۆ جێبەجێکردنی مادەی 58ی دەستووری کاتیی ئێڕاق سەبارەت بە کەرکووک بەرامبەر بەشداریکردنی کورد لە هەڵبژاردنی کەرکووکدا.
- زۆرینەی شارەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان لە باری نائاساییدان بەهۆی فشاری داگیرکەری ئێرانەوە.
- د.س ڕایگەیاند کە نابێت زمانی کوردی لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی ئێڕاق لە سووریادا بەکاربهێنرێت بۆ ئەو 250 هەزار ئێڕاقییەی کە لە سووریادا دەژین.
- لە شاری هەولێر زۆربەی ئەو پۆستەرە پڕوپاگەندەییانەی هەڵبژاردن کە ئاڵای کوردستانی لەسەربوو دڕێنراون بەڵام ئەوانەی نەخشە و ئاڵای ئێڕاقیان بەسەرەوەیە وەک خۆی ماونەتەوە.
- بەپێی ڕاپرسییەک کە سایتی پەیامنێر لە سلێمانی ئەنجامیداوە، زۆرینەی ژنانی کورد ئەو ژنانە ناناسن کە پاڵێوراوی پەڕڵەمانی کوردستان و ئێڕاقن و زۆربەیان پاڵێوراوی حیزبەکانن و لە بەرژەوەندیی حیزبەکانیان کاردەکەن.
- ژەنەڕال جۆن باتیستی فەرماندەی تیپی یەکی مارینز لە سنووری ناوچەکانی کەرکووک و تکریت و بێجی لە بارەی سەرژمێری کردەوە تیرۆرستییەکان، ڕایگەیاند: لە مانگی فێبریوەریی ساڵی ڕابردووەوە 00-02-2004 تاکو ئێستا 00-01-2005، 87 ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژکراو لە باکوورو ناوەراستی عێراق لە ناوچەکانی کەرکووک و تکریت و بێجی تەقیونەتەوە، تەنها لەم سێ ناوچەیەدا 45 ئوتومبیل بە هۆی کاری خۆکوژی تەقیوەتەوە ، 42 ئوتومبیلیش بە هۆی کۆنتڕۆڵەوە تەقیوەتەوە. شایانی باسە بەهۆی ئەو کارە تیرۆریستییانەی تیرۆریستە عەرەبەکانەوە ژمارەیەکی زۆری کورد کوژراون.
- بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکمان نامەیەکی بۆ کۆفی ئەنانی سکرتێری ڕێکخراوی ن.ی نارد و تیایدا کوردی بەوە تۆمەتبار کردووە کە دەیانەوێت ساختە کاری لە هەڵبژاردنەکان بکەن و ژمارەی دانیشتوانی کورد بۆ 400 هەزار کەس بەرز بووەتەوە کە هەندێکیان خەڵکی ئوردوگای مەخمورن و بەڵگەنامەی ساختەیان دروست کردووە.
- حکومەتی ئێڕاقی لیژنەیەکی بۆ جێبەجێکردنی مادەی 58ی دەستووری کاتی پێکهێنا کە تا کۆتایی ئەمساڵ سەرپەرشتیی ئەو جێبەجێکردنە دەکات.
- ناوەڕاستی ئەم مانگە: د.ت ڕایگەیاند کە لە ناوچەی شرناخ لە پێکدادانێکدا 5 پێشمەرگەی پکک ی کوشتووە، بەڵام هیچی لەبارەی زیانەکانی خۆی ڕانەگەیاند.
- ناوەڕاستی ئەم مانگە: حکومەتی هۆڵندی 2 ئەندامی بەرزی پکک ی لە هۆڵندا دەستگیرکرد.
- منداڵێکی نەخۆشی کورد لەبەرئەوەی ناوی وڵات بوو لە نەخۆشخانەی ڕها لەلایەن دکتۆرێکی تۆرانییەوە دەرماننەکرا.
- بەهۆی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە نرخی دیناری ئێڕاقی لە بازاڕەکان بەرزبووەوە. شایانی باسە نرخی ئەم دراوە ساڵانێکی زۆر هەر لە دابەزیندا بووە.
- هونەرمەندی شێوەکار عوسمان قادر لە شارەکانی سنە و سەقز پێشانگایەکی کردەوە و خەڵکێکی زۆر سەردانی ئەم پێشانگایەی کرد کە 116 تابلۆی لەخۆگرتبوو.
- عەبدوڵڵا گوڵ نامەیەکی ناڕەزایی بۆ کوفی ئانان نارد سەبارە بە ڕەوشی کەرکووک و گەڕانەوەی ئاوارە کوردەکان و وەرگرتنی مافی دەنگدان.
- شەپۆلێکی سەرما و بەفر هەردوو بەشی باشوور و خۆرهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە ڕێگاوبانەکان گیران و چەند کەسێکیش بوون بەژێر هەرەسی بەفرەوە.
- ئەم مانگە وا نیاز بوو کە ئیبراهیم تاتڵیس لە خۆرهەڵاتی کوردستان کۆنسێرتێکی کوردی پێشکەش بکات، بەڵام د.ا ڕێگەی نەدا.
- نزیکەی 105 کەسایەتی ناسراو، هونەرمەند، ڕۆشنبیر، نووسەر، ڕۆژنامەنووس و چەند ڕێکخراوێکی پیشەیی و کەلتوری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە نامەیەکی کراوەیان بۆ خەڵکی کوردستانی باشوور نارد و تێیدا پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی هاوپەیمانێتیی کوردستان دەردەبڕن. لە نامەکەیاندا دەڵێن کەوا هەرچەندە ناتوانن لەو دەنگدانە بەشدار بن، بەڵام ڕایدەگەیەنن کە لەگەڵ سەرکەوتنی ویست و ئیرادەی گەلی کوردستاندان بۆ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی کورد.
- سەرداری سەیفی قازی کە ڕۆژی دووی ڕێبەندان لە چالاکیی ساڵیادی کۆماری کوردستاندا، لەگەڵ کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی شاری مەهاباد بەشداریی کردبوو، لەلایەن هێزەکانی داگیرکەری ئیسلامیی ئیرانەوە دەستگیر کرا.
- کۆتایی ئەم مانگە: لەو 280.303 کەسەی کە لەدەروەی ئێڕاق ناوی خۆیانیان بۆ هەڵبژاردن تۆمارکردووە 210 هەزاریان کوردن.
- فەهمی کاکەیی بۆ جاری دووەم لە سوید لەلایەن یەکێتیی نووسەرانی کتێبی خوێندنگەوە خەڵاتکرا، نێوبراو سەرپەرشتیی دانانی کتێبی خوێندنگە دەکات بۆ پۆلە کوردییەکان لە وڵاتی سوید.
- قەدەغەکردنی تابلۆ کوردییەکانی سەر دوکانەکانی شاری سنە لەلایەن داگیرکەری ئێرانییەوە. بەوپێیە خاوەن دوکانەکان دەبێت تەنها بەزمانی فارسی تابلۆی دوکانەکانیان بنووسن.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览21,402
HashTag
挂钩项目: 9
城市: 胡尔马图
城市: Makhmur
城市: 摩苏尔
城市: 马哈巴德
城市: Saqiz
城市: 杜胡克
城市: 埃尔比勒
城市: Kerkuk
普罗旺斯: United States
普罗旺斯: United Kingdom
普罗旺斯: Netherlands
普罗旺斯: 土耳其
普罗旺斯: 叙利亚
普罗旺斯: 伊朗
普罗旺斯: 伊拉克
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
普罗旺斯: 北库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 30-08-2010
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览21,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,356
图片 105,642
书籍 19,138
相关文件 96,355
Video 1,306
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!