- سەردانی ڕیچارد ئارمیتاژی جێگری وەزیری دەرەوەی ئامریکا بۆ هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانیدا کۆبووەوە، سەرچاوەکان واڕادەگەیەنن کە تەوەری گفتوگۆی نێوانیان هەڵبژاردنی کەرکووک بووە. نێوبراو نامەیەکی جۆرج بوشی دایە مەسعود بارزانی.
- تیرۆریستە عەرەبەکان هێرشیان کردە سەر بارەگای ینک لە موسڵ بەڵام هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.
- بەشێک لە حاجییەکانی کورد لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەئاڵای کوردستانەوە بەرەو مەککە بەڕێکەوتن.
- تیرۆریستە عەرەبەکان لە موسڵ ئەحمەد محەمەد یونسیان فڕاند، نێوبراو کوردە و تەمەنی 32 ساڵە و سەربە هیچ لایەنێکی سیاسی نییە.
- بەهۆی تەقینەوەی بڕێک تی. ئێن. تی.یەوە 2 کارمەندی ئاساییشی هەولێر کوژران.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 8,262