- یەحیا عاسی حەدیدیی سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی کەرکووک لە ژێر فشاری کوردا دەستی لەکارکێشایەوە، نێوبراو هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدابوو کە کورد پشکی کەمی لە هەڵبژاردنەکاندا بەربکەوێت و خەڵکانێکی زۆریش بێبەشبن لێی.
- ئامریکییەکان لە گەڕەکی ڕەحیماوای کەرکووک ئاڵایەکی گەورەی کوردستانیان ڕەشکردەوە، ئەم ئاڵایە لەلایەن یەکێتیی قوتابیانی پارتییەوە دروستکرابوو. ئەم کردەوەیەکی ئامریکا بووە هۆی تووڕەیی خەڵکی کورد.
- هێزەکانی کۆریا لە باشووری کوردستاندا کەوتنە ئامادەباشییەوە، ئەم هێزانە ترسی بەرەنگاربوونەوەی کاری تیرۆریستییان هەیە و لەلایەن حکومەتی کوردستانەوە ئاگاداری ئەگەری هێرشی تیرۆریستی کراونەتەوە.
- گیرانی 3 تیرۆریست، یەکیان لە هەولێر و 2یان لە دهۆک لەلایەن ئاساییشی پارتییەوە، ئەمانە دەیانویست هێرشێکی تیرۆریستی بکەنە سەر هێزەکانی کۆریا لە باشووری کوردستان.
- وەلید شەریکەی سەرۆکی پارتی ئەخائی تورکمانیی ئێڕاقی لە نامەیەکی کراوەدا داوای جێبەجێکردنی مادەی 58ی دەستووری کاتیی ئێڕاقی کرد.