- کوژرانی 4 پاسەوانی باڵوێزخانەی تورک لە بەغدا، ئەمانە لە کاتی گەڕانەوەیان لە بەغداوە بۆ تورکیا لە موسڵ کەوتنە بەر هێرشی چەند چەکدارێکی تیرۆریستی عەرەب و پاش کوژرانیان سەریان لە لەشیان جیاکردنەوە.
- بەبەشداریی زانکۆی باشووری دانیمارک و سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمە لە سوید و بەشداریی حکومەتی هەولێر، کۆنفڕانسێکی فراوان بۆ ژینۆساید لە سوید بەسترا.
- تیرۆریستە عەرەبەکان موشەکێکی کاتووشایان نا بە ماڵێکی کوردەوە و کە تازە گەڕابوونەوە کەرکووک و بووە هۆی کوژرانی 3 هاوڵاتی و برینداربوونی منداڵێکی تەمەن 10 ساڵە.
- کەناڵی 3ی تەلەڤزیۆنی هۆڵندی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە تاوانبار فڕانس فان ئانڕات ماوەیەک لەلایەن دەزگای هەواڵدەریی هۆڵندییەوە لە شوێنێکی ئەمیندا پارێزراوە، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی هۆڵندا هیچ لێدوانێکی فەڕمیی لەم بارەیەوە نەداوە. نێوبراو بەوە تاوانبارە کە لە هەشتاکاندا هەزاران تۆن گازی ژەهراویی بۆ داگیرکەری ئێڕاقی وەدەستهێناوە.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 7,782 keer bekeken