- لە شاری هەولێر ڤیستیڤاڵێکی گەورەی گۆرانی و موزیکی کوردی دەستیپێکرد. ئەم ڤیستیڤاڵە چەند ڕۆژێک دەخایەنێت و چەندین تیپی هەموو بەشەکانی کوردستان بەشداریی تێدادەکەن، لەوانە تیپیەکانی کامگاران و عەندەلیبی.
- بزووتنەوەی میلـلیی کوردستان بڕیاریدا بچێتە ناو پارتییەوە و پارتیش بەمە ڕازی بوو. شایانی باسە ئەم بزووتنەوەیە لە 03-12ی ئەم مانگەدا کۆنگرەیەکیان بەست بۆ ئەوەی بچنە ناو پارتییەوە.
- ئەیاد عەلـلاویی سەرۆک وەزیرانی ئێڕاق ڕایگەیاند کە 50 ملیۆن دۆلار بۆ بووژاندنەوەی شاری کەرکووک تەرخان کراوە و ئەوەشی ڕاگەیاند کە لەگەڵ مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانیدا کۆدەبێتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم شارە.
- شاندێکی کوردسات لە هەولێر ویستی وێنەی ڤیستیڤاڵی گۆرانی و موزیکی کوردی بگرێت، بەڵام لەلایەن پارتییەوە ڕێیان پێنەدرا بچنە هۆڵی ڤیستیڤاڵەکەوە، چونکە وێنەگرتن تەنها بۆ کەناڵی کوردستان تی ڤی بوو.