- تیرۆرکردنی گۆران حسێن لە کەرکوک لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە، نێوبراو وەرگێڕێکی کورد بوو و لەگەڵ هێزەکانی ئامریکادا کاریدەکرد.
- پارتی کاری سەربەخۆی کوردستان لیستی سەربەخۆی خۆیی بۆ هەڵبژاردن ڕاگەیاند. بەڵام بەشداری لە هەڵبژاردنی کەرکوکدا ناکات تاوەکو مادەی 58ی دەستووری کاتیی ئێڕاق پیادەنەکرێت.
- ڕێکخراوی UNHCRی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە وڵاتان کرد کە مافی پەناهاندەیی بدەنە ئەو سەدان کوردەی خۆرهەڵات کە ماوەیەکە لەسەر سنووری ئێڕاق و ئوردونن و هەمیشەش لەبەردەم هێرشی تیرۆریستانەی عەرەبەکاندان.
- تیرۆرکردنی ئەندازیار محەمەد کەریم لە موسڵ لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە، نێوبراو بەڵێندەرێکی کوردی زاخۆ بوو و لە موسڵ کاریدەکرد. هەر لەم ڕووداوەشدا خێزانەکەی برینداربوو.
- ئەنسارولئیسلام بەرپرسیارێتیی تەقینەوەی ئەو ئوتومبیلەی گرتە ئەستۆ کە ڕۆژی 12-12 لەسەر شەقامی 100 مەتریی هەولێر تەقییەوە و بووە هۆی برینداربوونی 2 کەس.
- بزووتنەوەی دیموکراسیخوازانی کوردستان بڕیاریدا بەلیستێکی سەربەخۆ بەشداریی هەڵبژاردن بکات.
- کۆبوونەوەی هەردوو سەرکردایەتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان - یەندەک و پارتی وڵاتپارێزانی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر. لە کۆبوونەوەکەدا فەرهاد ئوجەلان ڕایگەیاند کە هەوڵی تیرۆرکردنی غەفور مەخموریی سکرتێری یەندەک لەلایەن پکک هەڵەیەکی گەورە بوو.
- کوژرانی هاوسەر و کچی عەبدولسەلام عارفی سەرۆک کۆماری پێشووی داگیرکەری ئێڕاق لە بەغداد.