- لە هەولێر هەوڵی تیرۆرکردنی ئەمین نەجاری بەرپرسی لکی 16ی پارتی درا بە تەقاندنەوەی ئوتومبیلێکی مینکراو لەسەر ڕێگای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، ئەم تەقینەوەیە بووە هۆی برینداربوونی 2 هاوڵاتی و زیانی ماڵیی کەم. شایانی باسە ئوتومبیلەکە ژمارەی موسڵی پێوەبوو.
- کۆچی دوایی د. کەمال خۆشناو لە ئامریکا بە نەخۆشییەکی کوشندە. نێوبراو ئەندامی سەرکردایەتیی ینک بوو و یەکێک بوو لە پێشمەرگە سەرەتاییەکان. هەروەها یەکێکیش بوو لە دامەزرێنەرانی زانکۆی سلێمانی لە ساڵی 1968 و دووبارە دروستکردنەوەشی لە ساڵی 1992دا.
- هەردوو بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری ئۆجاغی تورکمانی لە لیستی کوردستان بۆ هەڵبژاردن کشانەوە.