📊 بابەت 374,788 | وێنە 59,338 | پەڕتووک PDF 11,064 | فایلی پەیوەندیدار 43,623 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,826
لەم کاتەدا 20 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 04-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆04-07-2020
📆03-07-2020
📆02-07-2020
📆01-07-2020
📆30-06-2020
📆29-06-2020
📆28-06-2020
📂 زۆرتر ...
📅04 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 02-07-1993 - کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکان لە سێواس
باکووری کوردستان
- تورکەکان کۆمەڵکوژییەکیان لە شاری سێوازی باکووری کوردستان ئەنجامدا، پاش لە هوتێل مادماک چەندین کەسایەتیی عەلەوی کۆبوونەوە، هوتێلەکەی کە ئەو کەسایەتییە عەلەوییانەی تێدابوو گەمارۆدرا و سووتێنرا، بەو هۆیەوە 37 کەس گیانیان لەدەستدا، کە 33 کەسیان رۆشنبیر و شاعیر و نووسەری عەلەوی بوون، دوو کارمەندی هۆتێلەکە و دوو لە هێرشکارەکانیش هەر لەو ئاگرەدا سووتان.[1]
📅 02-07-2020
باکووری کوردستان
- دادگای پیاداچوونەوەی ئەرزڕۆم سزای 10 ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردنی بەرماڵ بیرتەک و ئەرگین باڵتای ئەندامانی پێشووی ئەنجوومەنی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە)دا هەڵوەشاندبووە داوای کردبوو سەرلەنوێ دادگایی بکرێنەوە. لەو چوارچێوەیەدا لە لقی 2ی دادگای سزا قورسەکانی موش دا دانیشتنی دادگایکردنەوەی ئەو 2 ئەندامەی ئەنجوومەنی پێشووی دەبەپە دەستیپێکرد. بیرتەک لە زیندانی سینجان و باڵتا لە زیندانی جۆری ئێڵی پاتنوسەوە لە رێگەی سیستمی تەلەفزیۆنیی داخراوەوە بەشداری دانیشتنەکەی دادگا بوون. د
📅 01-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەش رۆژە سووتانی دارستانەکانی نزیک شاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. تاوەکو ئێستا زیاتر لە 1400 هێکتار لەو دارستانانە سووتاوە. خەڵکی ناوچەکە دەڵێن سەرەڕای گیانلەدەستدانی سێ ژینگەپارێز لەهەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە، کەچی حکومەت هەوڵی بەهەند بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە نەداوە.[2]
- رێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی داوای لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران کرد کە راستییەکانی پەیوەندیدار بە لەسێدارەدانی نهێنیی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، زیندانیی سیاسیی کورد رابگەیەنێت و تەرمەکەی رادەستی بنە
✌️ ڕزگار محەمەد خەلیل - هۆگر
شەهیدی زیندوو تێکۆشەر و ڕۆژنامەنووس
هۆگر-رزگار محەمەد خەلیل
25-07-1953 03-07-1990
یادت زیندوو هاوڕێ هۆگر هەردەم لە دڵمان دەژیت
نووسینی: رووناک خان خوشکی هاوڕێ رزگار
شەهیدی زیندوو تێکۆشەر و ڕۆژنامەنووس
هۆگر(رزگار محەمەد خەلیل) 25-07-1953 03-07-1990
لەیادی لە دایک بوونی برای ئازیزم رزگار محمد خلیل ناسراو بە (هۆگر)، وەک یادەوەریەک بەپێویستم زانی، شتێک لەسەر ژیانی ئەو (رۆشنبیرو رۆژنامەنووس و پێشمەرگەی ونبوو) بنووسم. لە 1953⁄7⁄25 لەگوندی دیانە ی سەر شارۆچکەی رواندز لە بنەماڵەیەکی نیشتمان پە
📅 00-12-2004 ℹ️ | 🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
00-12-2004
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)


- د.ت بڕیاریدا کە لە سەرەتای ساڵی 2005دا لەشکری پێنجەمی سوپای تورک دابمەزرێنێت و بارەگاکەی لە شاری وان بێت و کاری پاسەوانیی سنوورەکانی نێوان تورکیا و ئێران بێت.
- بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی پەیامنێر خوێندکارە کوردەکانی زانکۆی حەڵەب لەژێر چاودێرییەکی توندی داگیرکەری سووریدان و هەر کۆبوونەوە و کۆڕێکی کوردی لەو زانکۆیەدا قەدەغە کراوە.
- مالک دۆهای حەسەنی وەزیری دادی ئێڕاقی رایگەیاند کە سەددام دوای هەموو تاوانباران دەدرێتە دادگا و یەکەم کەسیش عەلی حەسەن مەجید کیمیاویی دەبێت.
- هونەرمەند شڤان پەروەر خەڵاتی موزیکیی چاڕڵز کرۆزی لە فەڕەنسا لەسەر ئەلبوومی (من بیریا تە کری) وەرگرت.
- عەرەبە تیرۆریستەکانی کەرکوک لە نامەیەکدا کە بە ماڵە عەرەبەکانی کەرکوکدا بڵاویان کردەوە، هەڕەشەیان لەو عەرەبانە کرد کە دەیانەوێت بەشداریی هەڵبژاردن بکەن. شایانی باسە لەو نامەیەیاندا ئەوەیان نووسیوە کە کورد کافرن و هاوپەیمانی ئامریکان.
- بەپێی هەندێک سەرچاوە، لە موسڵ کۆنە بەعسییەکان خەریکی خۆڕێکخستنەوەن و رۆژنامەی ئەلسەورە دەردەکەن و لەناو خۆیاندا دەستاودەستی پێدەکەن بۆ خوێندنەوە.
- سەرچاوە کوردییەکان باسیان لەوەکرد کە لە پەڕڵەمانی ئێڕاقدا جگە لە حەمەی حاجی مەحمود کەس بە زمانی کورد قسە ناکات.
- نزیکەی 200 کەسایەتیی کورد نامەیەک ئاڕاستەی یەکێتیی ئەوروپا دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا، لەیلا زانا یەکێک بوو لەو کەسایەتییانەی کە ئیمزای نامەکەی کردبوو.
- لە 3 مانگی رابردوودا نزیکەی 28 وەفدی ئەوروپایی سەردانی دیاربەکریان کردووە.
- وەزارەتی دارایی ئێڕاقی بودجەیەکی نوێی بۆ کوردستان پێشکەشکرد، بەپێی ئەم بودجەیە درایی کوردستان لە %8ەوە دەبێتە %17.
- بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی دەنگوباسی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو شاعیر، نووسەر و لێکۆڵەرانەی کە بەمەبەستی بەشداریی لە هەشتەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی گەلاوێژ لە 04 تا 10ی ئەم مانگەدا، هاتبوون بۆ شاری سلێمانی، دوای گەڕانەوەیان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کۆماری داگیرکەری ئیسلامییەوە دەستگیرکران. دەستگیرکراوەکان بۆ ماوەی شەوێک لەژێر چاودێریدا بوون و دوای دەستبەسەرداگرتنی کتێب و گۆڤار و بڵاوکراوەکانیان، تا ئەو کاتەی کە دادگایی دەکرێن، بە کەفالەت ئازاد کراون. ناوی هەندێک لە دەستگیرکراوەکان ئەمانەیە: لەمەریوانەوە شەریف مرادی، دارا ئازاد مەنیش، کەیوان حەیدەری، ژیلا حەسەنپور، هادی رەحمانزادە لەگەڵ سێ کەسی دیکە، لە بۆکانەوە شوانە و ئەمجەد غولامی، کە سەرجەم ژمارەیان 10 کەسە.
- بەپێی هەندێک سەرچاوەی کوردی کێشەیەکی زۆر لەناو ریزەکانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستاندا هەیە و هۆیەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئازادنەکردنی عەلی باپیر و نەبوونی کەسێک کە جێی بگرێتەوە.
- نزیکەی 4 رێکخراوی کوردی بەشداری لە لیستی شیعەدا دەکەن. لیستەکە ناوی ئیئتیلافی ئێڕاقیی یەکگرتووە و رێکخراوە کوردییەکانیش ئەمانەن: رێکخراوی ئیسلامیی کوردی شیعە، گردبوونەوەی فەیلی لە ئێڕاق، گردبوونەوەی نیشتمانیی کوردی شیعە و یەکگرتووی زانایان و وتاربێژانی کوردی شیعە. شایانی باسە ئەم لیستەیە یەزیدی و شەبەک وەک دوو رەگەزی جیاواز لە کورد سەیردەکەن.
- دەستگیرکردنی 12 ئەندامی پژاک لە ناوچەی شنۆ لەلایەن داگیرکەری ئێرانییەوە.
- بەپێی لێکوڵینەوەیەک کە لە سەر ژیانی نووسەر و لێکۆڵەرانی کوردی رۆژهەلاóتی کوردستان ئەنجام دراوە دەرکەوتووە کە 60%ی نووسەران ژیانی پیشەییان پارێزراو نییە، هەروەها 78%ی لێکۆڵەرە کوردەکانیش بەهەمان شێوە ژیانی پیشەییان لەمەترسیدایە. بە پێی هەواڵی ئاژانسی دەنگوباسی ئیرنای ئێرانی ئەو لێکۆڵینەوەیە لەلایەن لێکۆڵەرێکی کورد بەناوی رەزا شافعی ئەنجام دراوە و بوارەکانی ئابووری، رۆشنبیریی، کۆمەڵایەتی و پیشەیی گرتۆتەوە و لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی بووە و دەریش کەوتووە کە زۆربەی نووسەر و لێکۆڵەرانی کورد کێشەی ئابووریی بۆتە گرفتێکی سەرەکیی ژیانیان.
- حازم شەعلانی وەزیری بەرگریی داگیرکەری ئێڕاق سەردانی ینک و پارتیی کرد و داوای یارمەتیی لێکردن بۆ پاراستنی بیر و بۆرییە نەوتەکانی کەرکوک و موسڵ.
- پارتی و یەکێتی بە لیستی جیاواز بەشداریی هەڵبژاردنی چەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن. شایانی باسە یەکێتی دەیویست لەم هەڵبژاردنەشدا لەگەڵ پارتی لیستی هاوبەشیان ببێت بەڵام پارتی رازی نەبوو.
- بەپێی راپۆرتێک کە لە باڵتیمۆر سەندا بڵاوکراوەتەوە، خاکی هەڵەبجە هێشتا ژاراوییە و بۆ ژیان دەست نادات.
- لابردنی هێمای تەرقین و تەجمید لەسەر تۆمارکردنی کوردە فەیلییەکان لە ئێڕاقدا. شایانی باسە ئەمە دوو هێمای داگیرکەری ئێڕاقی بوو بۆ سەندنەوەی رەگەزنامەی ئێڕاقی لە کوردە فەیلییەکان لە سەردەمی بەعسدا.
- گیرانی رۆژنامەنووس شەمزین جیهانی لە مەهاباد لەلایەن داگیرکەری ئێرانییەوە، نێوبراو بە یارمەتیدانی پژاک و پکک تاوانبار کراوە.
- رێکخراوی مافی مرۆڤ لە سووریا رایگەیاند: ئەو 33 کوردەی کە بڕیار بوو لە زیندانەکانی داگیرکەری سوورییەوە ئازاد بکرێن بەڵام سزاکەیان درێژکرایەوە.
- گیرانی کوردێک لە ئەڵمانیا بەناوی عەتا، نێوبراو خەڵکی باشووری کوردستانە و ئەندامی ئەنسارولئیسلام بوو و یەکێک بوو لەوانەی دەستی هەبوو لە هەوڵی کوشتنی ئەیاد عەلـلاویدا.
- سازدانی ڤیستیڤاڵێکی رێزلێنان بۆ هونەرمەندی گۆرانیبێژ سێوە لە هۆڵی میدیای شاری هەولێر.
- بەپێی هەندێک سەرچاوەی کوردی فەرەیدوون عەبدولقادری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ینک بەفەڕمی دەستی لە کارکێشاوەتەوە.
- د. نوری تاڵەبانی رایگەیاند کە %85ی فۆڕمەکانی هەڵبژاردن لە کوردستاندا هەڵەیان تێدایە.
- بەهۆی تیرۆرکردنی 4 لاوی کورد لە شارۆچکەی حەویجە دەیان ماڵی کورد لە ترسی تیرۆری عەرەب بەرەو کەرکوک شارۆچکەکەیان بەجێهێشت.
- نزیکەی 30 فەرمانبەری پەروەردەی کەرکوک بۆ چاودێریی سندوقەکانی هەڵبژاردن دانران کە زۆرینەیان تورکمانن.
- وەزیری نەوتی داگیرکەری ئێڕاقی بڕیاری ئەوەیدا کە ئەو کارمەندانەی کۆمپانیای نەوتی کەرکوک کە پیربوون خانەنشین بکرێن و لەجێیان کەسوکاریان لە کۆمپانیاکە کاربکەن. زۆربەی ئەو کارمەندانەش عەرەبی تەعریبن و کورد ناگرێتەوە.
- وەزیری ناوخۆی داگیرکەری ئێڕاقی بە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوکی راگەیاند کە ئەو پۆلیسانەی لە سلێمانی و هەولێر خولی پۆلیسییان دیتووە بە فەڕمی ناناسرێن و پێویستە خولی فەڕمیی ئێڕاقییان دیتبێت.
- قەیرانی بەنزین و سووتەمەنی روویکردە شارەکانی باشووری کوردستان و نرخی 20 لیتر بەنزین لە سلێمانی گەیشتە 18 هەزار دینار و لە هەولێر گەیشتە 26 هەزار دینار.
- بەگوێرەی راپۆرتێک لە ماڵپەڕی پەیامنێرەوە لە پارێزگاکانی رۆژئاوا و باکوری رۆژئاوای ئێرانەوە، لەماوەی دوو مانگی رابردوودا شەپۆلێکی نوێ لەسەرکوتکردن و بانگکردنی هاووڵاتیانی ئەو پارێزگایانە و چالاکانی سیاسی لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و وەزارەتی ئیتیلاعاتەوە دەستی پێکردووە. لەروونکردنەوەیەکی گشتیدا کە یەکێتی جوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان (YJK) بڵاویکردۆتەوە، هاتووە: پارێزگای کوردستان، 71 حاڵەتی بانگکردن و گوشاری بەخۆیەوە بینیوە کە شاری سنە 38 حاڵەت، شاری مەریوان 18 حاڵەت و شاری بانە 15 حاڵەت بووە. پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، 97 حاڵەتی بانگکردن و گوشار، کە شاری ورمێ و ناوچەکانی سەر بەو شارە 41 حاڵەتی بەخۆیەوە بینیوە. شاری مەهاباد 32 حاڵەت، شاری بۆکان 11 حاڵەت، شاری نەغەدە 7 حاڵەت و شاری خۆی 6 حاڵەت بووە. ئەو راپۆڕتە دەستنیشان دەکات کە تەواوی ئەو کەسانەی لێکۆڵینەوەکان دەکەن، لەسەر بنەمای ترساندن و تۆقاندنی بانگکراوەکان دەڕۆن و هەروەها هانیان دەدەن بۆئەوەی هاوکاری بەسیج و ئیتیلاعات بکەن. هەروەها لەدرێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە گوشارەکان لەناوچە سنوورییەکانی سەڵماس و ماکۆ و ورمێ بەشێوەیەک بووە، کە دانیشتوانی ئەو گوندانەیان ناچار کردووە تا لەدژی هێزەکانی پەژاک (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان) چەک هەڵبگرن و ئەگەر بێتوو خەڵکی هەر گوندێک سەرپێچی بکەن، ئەوا بە شێوازگەلێکی جیاواز سەرکوتیان دەکەن. هەروەها لە درێژەدا هاتووە زۆرێک لەو کەسانەی بانگ کراون، بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ رادیۆی کوردی مەزۆپۆتامیا و کەناڵی تەلەفزیۆنی (ROJ) و داوا کردنی گۆرانی دڵخوازیان، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.
- بۆ یەکەمجار لە مێژوودا چەند هونەرمەندێکی شێوەکاریی ئامریکی و فەڕەنسی و بەریتانی پێشانگایەکیان لە گەرماوی قەڵای هەولێر کردەوە و دەیان کاری تابلۆ و سیرامیکیان تێدا پیشاندا.
- لکی موسڵی سەندیکای رۆژنامەنووسان دەیەوێت بە کۆبوونەوەیەک دەستبەکاربوونی خۆی ئاشکرا بکات. بەڵام تیرۆریستە عەرەبەکان لێناگەڕێن کە هیچ هۆڵێکیان بەکرێ بدرێتێت بۆ کۆبوونەوەکەیان.
- بەپێی راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی مافی مرۆڤ - ینک، ئەمساڵ 130 کورد لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە سەربڕدراوە.
- کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە ئێڕاق نیشانی هەڵبژاردنی حیزبی زەحمەتکێشان و لیستەی سەربەخۆکانی رەدکردووەتەوە چونکە ئاڵای کوردستانی تێدابووە.
- ئامریکا بڕیاریدا ئەندامێکی پکک بەناوی ئیبراهیم پارلاک لە خاکەکەی بکاتە دەرەوە، نێوبراو لە ساڵی 1992ەوە مافی پەنابەرێتیی لە ئامریکا هەیە و بەوە تاوانبار کراوە کە 2 سەربازی تورکی کوشتبێت، ئەمەش بەپێی یاسای ئامریکا تیرۆرە.
- حیزبی تورکمان ئیلـلی لە پڕۆژەی کاری نوێیدا داوای دانانی 3 پارێزگای تورکمانی دەکات لەسەر زەویی کورد ئەوانیش تەلەعفەر، توزخورماتوو و خانەقینن.
- یەکێتیی ئیسلامیی کوردە فەیلییەکان لیستێکی 20 کەسی بۆ هەڵبژاردن رادەگەیەنێت.
- کۆچی دوایی حەمید بڵباس، نێوبراو سەرۆکی یەکێتیی مافپەروەرانی کوردستان بوو.
- کۆتایی ئەم مانگە: تیرۆریستە عەرەبەکان لە موسڵ شەهزاد محەمەد عەلییان فڕاند و پاش چەند رۆژێک تەرمەکەی دۆزرایەوە.
- بەهۆی مانگرتنی گشتیی کرێکارانی کارگەی رستنی سنە لە مانگی رابردوودا داگیرکەری ئێرانی شێس ئەمانیی نوێنەری کرێکارانی بۆ لێکۆڵینەوە بانگکرد.
- هەردوو لیستی هەڵبژێردراوی کوردستان بۆ پەڕڵەمانی ئێڕاق و کوردستان، کۆمەڵێک کەسانی جاش و تاوانباری تێدایە لەوانە جەوهەر محێدین جیهانگیر و زۆری تر کە پێشتر یان سەرۆک جاش بوون یان دەستیان لە ئەنفال و ژینۆسایدی کوردا هەیە.
- ڤیستیڤاڵی فیلمی جیهانی لە تاران، لەم ڤیستیڤاڵەدا 120 فیلم بەشدارییان کرد کە 20یان کوردین.
- لەم مانگەدا و لە سنووری پارێزگای کوردستانی بندەستی د.ا 5 کەس بە رووداوی مین گیانیان لەدەستداوە کە 4یان منداڵن. شایانی باسە ئەو مینانە هی سەردەمی جەنگی ئێڕاق - ئێرانن.
- نووسەر سیروان کاروانی لەلایەن سندووقی دارایی نووسەرانی سویدەوە خەڵاتکرا.
- تیمێکی تەلەڤزیۆنی میدیا کە بۆ بەشداریی ڤیستیڤاڵی کورتە فیلم چووبووە هەڵەبجە دەستگیرکران و نەیانهێشت بەشداریی ڤیستیڤاڵەکە بکەن.

📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
🗄 سەرچاوەکان
[2] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ته‌واوی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی کوردی
[3] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر
[4] 📺 تی ڤی & رادیۆ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ته‌له‌ڤزیۆنی ینک Kurd Sat
[5] 📰 رۆژنامە | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | میدیا - ژماره‌ 177 - 30-12-2004.
[6] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ته‌واوی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن
[7] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپه‌ڕی کوردستان نێت
[8] 📺 تی ڤی & رادیۆ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ته‌له‌ڤزیۆنی پدک Kurdistan TV

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن: ☪ ئەنسارولئیسلام
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔘 ئامەد
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ بۆکان
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ خانەقین
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ خورماتوو
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ موسڵ و دەشتی نەینەوا
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ مەهاباد
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ نەغەدە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ هەڵەبجە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ ورمێ
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کۆیە
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔥 کەرکوک
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 30 2010 11:21AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 2 2014 2:24PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 7,538 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
00-12-2004
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
💎 شوێنەوار و کۆنینە
1.👁️قەڵای هەولێر
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️سەرۆک جاش
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️لەیلا زانا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,141 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574