ئیبراهیم جەعفەری
- پەنابەنارانی کورد لە نەرویژ خۆپیشاندانێکیان سازدا و ئامانجی ئەم خۆپیشاندانە ناڕەزایی بوو بەرامبەر دەستەڵاتی نەرویژی بۆ نەدانی مافی پەنابەری بە ژمارەیەکی زۆری کورد لەو وڵاتەدا.
- تیرۆریستە عەرەبەکانی موسڵ هاوڵاتییەکی کوردیان بەناوی عەبدولسەلام ئەحمەدەوە رفاند، نێوبراو تەمەنی 35 ساڵە.
- جۆزیف بۆریلی سەرۆکی پەڕڵەمانی ئەوروپا لەگەڵ تەیب ئەردۆغانی سەرۆک وەزیرانی داگیرکەری تورکدا کۆبووەوە و لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆی پەڕڵەمانی ئەوروپا وشەی کوردستانی بەکارهێنا و بووە هۆی تووڕەبوونی ئەردۆغان. جۆزیف پاشان رایگەیاند کە دەیەوێت سەردانی دیاربەکر بکات و چاویشی بە خاتوو لەیلا زانا بکەوێت.
- ئیبراهیم جەعفەریی جێگری سەرۆک کۆماری کاتیی ئێڕاق لە تورکیا رایگەیاند، کە ئێڕاق تا ساڵی 2006 ئامادە نییە هیچ هەنگاوێک لەدژی پکک بنێت، هەروەها ئەوەشی دڵنیاکردەوە کە ئامادەنین خاکی ئێڕاق ببێتە جێگای هێرشکردنە سەر دراوسێکانمان.
- تیرۆریستە عەرەبەکان ئوتومبیلێکی مینڕێژکراویان لە نزیک کامپی ئەلکەرامەی پەنابەرانی کوردی خۆرهەڵات تەقاندەوە و بووە هۆی دروستکردنی پشێوییەکی زۆر لەو کامپەدا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماڵیی لێنەکەوتەوە.
- ئامریکییەکان نزیکەی 200 تیرۆریستیان لەناو بارەگاکانی بەرەی تورکمانی لە تەلەعفەردا گرت.
- کۆمەڵەی خوێندکارانی سەربە یەکێتی رایگەیاند کە ئەمساڵ بەشداری ناکات لە هەڵبژاردنی خوێندکاراندا لە هەولێر، ئەگەر ئەو سەرپێچییانەی ساڵی پار دووبارە ببێتەوە و یەکێتیی قوتابیانی پارتیش دەبێت داوای لێبووردن لەمان بکات.
- لە بەرلین هەوڵی کوشتنی ئەیاد عەلـلاویی سەرۆک وەزیرانی ئێڕاقی درا، بەڵام هەوڵەکە سەرکەوتوو نەبوو. پاشتر هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە مەلا کرێکار دەستی لەم کارەدا ببێت.
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 出来事の年表