01-12-2004
📅 Datoer & Events
- لیژنەی باڵای ئاوارەکان بە ئامادەبوونی ئیسماعیل حەدیدی سەرۆکی لیژنە و جێگری پارێزگاری کەرکوک و د. کەمال کەرکوکی و نوێنەرانی هەردوو گروپی کورد و کلدوئاشووری، کۆبووەوە. سەرەتا سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاوارەکان رەخنەی لە هەردوو نوێنەرانی تورکمان و عەرەب گرت کە بەبێ هیچ هۆکارێک بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەم لیژنەیە ناکەن کە باس لە پرسی هەنووکەی کەرکوک ئەویش کێشەی ئاوارەکانە دەکەن. دواتر لە کۆبوونەوەکەدا ئەوە خرایە روو کە شوێنێکی دیکە (شوێنی سێیەمی پێ دەڵێن) بۆ گەڕاوەکان تەرخان بکرێت.
- مۆرکردنی رێکەوتننامەیەک لە نێوان پارتی و یەکێتی لە پیرمام، لەم رێکەوتننامەیەدا هەردوولا بڕیاریاندا لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی تردا بە لیستێکی هاوبەش بەشداریی هەڵبژاردنی ئێڕاق و کوردستان بکەن و ئەو لیستەیەش پارتە ئیسلامییە کوردستانییەکانی تێدا نەبێت. هەروەها بڕیاری ئەوەشیاندا کە هەردوولا بەڕێژەی %50 بەشداریی پەڕڵەمانی کوردستان بکەن بەو مەرجەی پارتی بۆ هەبێت کورسییەکی بێلایەن لە پەڕڵەماندا دەستنیشان بکات. هەردوولاش لەم رێکەوتننامەیەدا ئەوەیان دڵنیا کردەوە کە کەرکوک شارێکی کوردستانییە و ناکرێت هەڵبژاردنی تێدا پیادە بکرێت تاوەکو عەرەبە هاوردەکان نەنێردرێنەوە و کوردە ئاوارەکانیش لە کەرکوکدا نیشتەجێ نەبنەوە.
- ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی سەربازیی تورکیا رایگەیاند کە ئەوان لە شاری موسڵ پێنج لە بەرپرسانی کۆنگرا گەل - پکک یان کوشتووە. بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند کە رۆژی 29-11 ژمارەیەک چەکداری نەناسراو تەقەیان لە ئۆتۆمبیلێک کرد کە ژماریەک کادیر و سەرکردەی ئەو حزبەی لەناودا بوو و لە ئاکامدا مەیسا باکی ئەندامی سەرکردایەتیی حزب و دوو ئافرەتی دیکە (کە هەرسێکیان کوردی باشوورن) و چەند کەسێکی دیکەش کوژراون، کە دووانیان کوردی خۆرهەڵات و یەکێکیان کوردی باکوورە.
- رێبوار ئەحمەدی سکرتێری حککع بۆ رۆژنامەی میدیای ئەمڕۆی راگەیاند کە ئەو بەهیچ جۆرێک ئاڵای کوردستانی لا پیرۆز نییە و بە هێمایەکی کۆنەپەرستییانەی دەزانم.
- بەپێی کورتە راپۆرتێکی رۆژنامەی میدیا لەدوای رووخانی بەعسەوە وانەی زمانی کوردی لە بەغدا و ناوچە عەرەبنشینەکانی ئێڕاقدا ناخوێندرێن. شایانی باسە لە کاتی بەعسدا لە هەفتەیەکدا 2 وانەی کوردی هەبوو و هەرچەندە گرنگییەکی ئەوتۆی نەبوو و تەنها بۆ ناو بوو و بایەخێکی ئەوتۆی پێنەدەدرا.
⚠️ Dette produktet har blitt skrevet på et språk (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Kronologi av hendelser