- لەدرێژەی ئەو هەڵمەتی تیرۆر و ڕەشەکوژییەدا کە ماوەیەکە دژ بە هاووڵاتیانی کورد لەشاری موسڵ دەستی پێکردووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ هاووڵاتی کورد لەهەردوو گەڕەکی (تەنەک ) و (پیشەسازی) کوژران. لەگەڕەکی تەنەک دوو کەس بەناوەکانی خالید کۆچەر تەمەن 40 ساڵ و، عەزیز هاشم 51 ساڵ لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە تیرۆرکران. لەگەڕەکی (پیشەسازی)ش هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بەناوی عەلوان ئیبراهیم گەرگەری تیرۆرکرا.
- داگیرکەری ئێرانی چەند ئەندامێکی پکک ی دایەوە دەست تورکیا و ئەمە ناوەکانیانە: نورەدین ئیبراهیم ئونەر، موراد ئونەر، نورسەن پۆلات، سلێمان ئورپار، محەمەد ئایدنار، عەبدولجەبار گونگەر، زەردەشت ئایاز، ئیبراهیم جەیلان و نورسەڤدین ئونەر.
- فڕاندنی خوێندکار کامەران قاسم ڕەفیق لەلایەن چەند عەرەبێکی تیرۆریستەوە لە کەرکووک و پاش ئەشکەنجەدانێکی زۆر تیرۆری دەکەن و سووکایەتی بە تەرمەکەشییەوە دەکەن. نێوبراو خوێندکاری پەیمانگای مامۆستایانی کەرکووک بوو و تەمەنیشی 20 ساڵ بوو.