- جێگری پارێزگاری موسڵ، خەسرەو گۆران لە هەوڵێکی تیرۆریستی ڕزگاری بوو.
- بەبەشداربوونی 56 مامۆستای کورد، لە کۆنفڕانسی سێیەمی زمانی دایک کە لە سوید بەسترا و چەند مامۆستایەکی کورد لەو کۆنفڕانسەدا باسیان پێشکەشکرد.
- دەستەی زانایانی سوننە لە ئێڕاق ئامریکا و کوردی بەوە تاوانبارکرد کە تیرۆر دەکەن لە ئێڕاقدا.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان و نووسەر گۆران قەراخی لە سلێمانی.
- مەدالیای سەربازیی لێگن ئۆف مێریت درایە وەجیە بارزانی، نێوبراو لە کاتی جەنگی ڕزگاریی ئێڕاق بەخەستی و بەهەڵە لەلایەن فڕۆکەکانی ئامریکاوە بریندارکرا.