31-10-2004
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- مانگرتنی کرێکارانی کارگەی رستن و چنینی شاری سنە لە خواردن، دواکاریی مانگرتووان دابینکردنی مافی کرێکارانی ئەم کارگەیەیە لەلایەن داگیرکەری ئێرانییەوە.
- پارتی وڵاتپارێزی کوردستان بەسەرۆکایەتیی عوسمان ئوجەلان لە شارۆچکەی سەنگەسەر کۆبوونەوەیەکی فراوانی بەست.
- رێپێوانێکی گەورەی کوردەکانی هۆڵندا بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ناردنەوەی نورییە کەسبیری ئەندامی باڵای پکک لەلایەن هۆڵنداوە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان