🏠 Alku
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Yhteystiedot
ℹ️Noin!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
lisää
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Noin!|Kirjasto|📅
🔀 Satunnainen erä!
❓ Apua
📏 Käyttöehdot
🔎 Tarkennettu haku
➕ Lähetä
🔧 Työkalut
🏁 Kielet
🔑 Tilini
✚ Uusi kohde
📷 Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
📊 Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
🏰 Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
📕 Kirjasto
Kurdistan itsenäisyyden kyn...
📅 00-11-2004 ℹ️ | Ryhmä: Päivämäärät ja tapahtumat | Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Sijoitus Kohde
⭐⭐⭐⭐⭐ Erinomainen
⭐⭐⭐⭐ Erittäin hyvä
⭐⭐⭐ Keskimääräinen
⭐⭐ Huono
⭐ Huono
☰ lisää
⭐ Lisää kokoelmiin
💬 Kirjoita oma kommenttisi tuote!

✍️ Kohdetta historia
🏷️ Metadata
RSS

📷 Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
🔎 Hae Googlella valitun kohteen!
✍️✍️ Päivittää tämän kohteen!
👁️‍🗨️
00-11-2004
📅 Päivämäärät ja tapahtumat

- دادگای مافی مرۆڤ لە ئەوروپا د.ت بە 28 هەزار یۆرۆ بەتاوانی بەکارهێنانی ئەشکەنجەی زیندانییان سزادا.
- د.ت بڕیاریدا مینەکانی سەر سنووری نێوان تورکیا و سووریا لابەرێت و ئەو زەوییە کشتوکاڵییە کوردییانە لە مین پاکبکاتەوە کە دەیان ساڵە لە دژی شۆڕشی کورد مینڕێژکراون.
- داخستنی بەشی کوردی و سریانی و تورکمانیی تەلەڤزیۆنی موسڵ و دەرکردنی هەموو کارمەندەکانی ئەم بەشانە.
- مارک کورتیسی مێژوونووسی بەریتانی تاوانەکانی بەریتانیای دەربارەی کورد لە رۆژنامەی ئیندیپێندەنت خستەڕوو.
- تیرۆریستە عەرەبەکان لە شارۆچکەی دووبز 3 ئەندامی ئاسایشی سلێمانییان تیرۆرکرد.
- یەکیەتیی ئەوروپا لەدوا راپۆرتی خۆیدا کۆنگرەی گەل - پکک بە رێکخراوێکی تیرۆریست نازانێت و ناوی نەبردووە.
- گروپێکی تیرۆریستی عەرەبی بەناوی کۆمیتەی موجاهیدینی موسڵ رایگەیاند: لەبری هەر کوژراوێکی عەرەب خوێنی 50 کورد حەڵاڵە و دەبێت 50 کورد لەجیاتیی بکوژرێت.
- د.ا سانسۆری خستەسەر ماڵپەڕی کوردستان نێت و لە کوردستانی بندەستی داگیرکەری ئێراندا ئەم ماڵپەڕە ناکرێتەوە.
- پارتی داوای لە یەکێتی کرد کە ببێتە خاوەنی %55ی کورسییەکانی پەڕڵەمان و یەکێتیش ئەو %45ەکەی تری ببێت، بەڵام مەلا بەختیار لە هەفتەنامەی چاودێردا ئەمەی رەفز کرد و وتی ئێمە بەهیچ جۆرێک بەمە رازی نابین.
- حکومەتی سلێمانی بڕیاریدا چاخانەی شەعب نۆژەن بکاتەوە و بڕی 30 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکرد و بڕیاروایە لە 06-11 دەست بکرێت بەم نۆژەنکردنەوەیە.
- سەرەتای ئەم مانگە: موراد قەرەیڵان رایگەیاند: ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر باشووری کوردستان، ئەوا شەڕ دەگوازینەوە بۆ شارە گەورەکانی تورکیا.
- حکومەتی نوێی ئێڕاق بڕیاریدا %5ی داهاتی نەوت تەرخان بکات بۆ ئەوانەی لەلایەن رژێمی بەعسەوە زیانیان لێکەوتووە.
- د.ت پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئوجەلان دەداتە دادگا بەتاوانی ئەوەی خۆیان لە کاروباری سیاسییەوە هەڵدەقورتێنن و لە کاروباری پارێزەرایەتی لایانداوە.
- بەهۆی ناڕەزاییی دەوڵەتی چینەوە، سەردانێکی نێچیرڤان بارزانی بۆ تایوان دواخرا.
- لە ناوچەی قولپی سەربە ئامەد گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایە و 11 کەسی تێدابوو، ئەمانە لەلایەن سووپای تورکەوە پێش 10 لەمەوبەر کوژرابوون.
- بەپێی هەندێک سەرچاوەی کوردی رێکخراوی ئەلقاعیدە جموجۆڵیان لە هەندێک ناوچەی خۆرهەڵاتی کوردستاندا پەیداکردووە و هانی خەڵکی دەدەن بۆ ئیسلامەتی و یارمەتیش لە د.ا وەردەگرن.
- د.ا داوای لە پارتی و یەکێتی کرد تاوەکو لەگەڵ شیعەکانی ئێڕاقدا بەیەک بەرە بەشداریی هەڵبژاردن بکەن.
- عەرەبەکان بەهیچ شێوەیەک رێگانادەن قیری شل بگاتە هەولێر و هەر شۆفێرێک بەو کارە هەڵبستێت سزای مردنە.
- چەند سەرمایەدارێکی کورد بەیارمەتیی حکومەتی هەولێر لە هەوڵی کڕینی 24 فڕۆکەدان بۆ فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی.
- یەکێتیی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان یەکەمین کۆنفڕانسی خۆیی بەست.
- کۆتایی ئەم مانگە: کوژرانی 2 ئەندامی پکک لە ناوچەی ماردین.
- گیرانی 25 ئەندامی پارتی بەعسی هەڵوەشاوەی ئێڕاق لە شاری سنە لەلایەن ئیتلاعاتی ئێرانییەوە.
- بەهۆی نائارامیی شاری رومادی و ناوچەکانی دەوروبەرییەوە، نزیکەی هەزار پەنابەری کوردی خۆرهەڵات لە کەمپی رومادی رایانکرد.
- کۆمپانیای بی پلان بۆ 4ەم جار خەڵاتی باشترین 1 لە سەدی کۆمپانیا جیهانییەکانی بۆ کاروباری ئای تی وەدەستهێنا، ئەم کۆمپانیایە هی کوردە و بنکەکەی لە بەریتانیایە.
- کۆتایی ئەم مانگە: سوید مافی پەنابەریی دایە 200 کوردی خۆرهەڵات کە لەم دواییەدا چووبوونە ئوردون و هەموویانی بە فڕۆکە گواستەوە بۆ سوید.
- عەبدولعەزیز حەکیمی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ئێڕاق رایگەیاند کە ئێڕاق دەوڵەتێکی عەرەبییە و بەشێکی جیانەبووەوەی نیشتمانی عەرەبە.
- کۆتایی ئەم مانگە: لە هەردوو شارۆچکەی سۆران و رانیە چەند ئەندامێکی پارتی و یەکێتی لەلایەن یەکترییەوە بە تاوانی جیاواز گیران.
- سەربڕینی لاوێکی 16 ساڵە لە موسڵ لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە، نێوبراو ناوی بەندەر جەمال بوو.
- ئیسماعیل تەتەری کە کوردێکی کرماشانە و نوێنەری کرماشانە لە پەڕڵەمانی ئێرانیدا رایگەیاند کە دەیەوێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران کاندید بکات.
- تورکمان و عەرەب لە کەرکوک بەرەیەک مۆردەکەن تاوەکو لە دژی کورد بەیەک لیست بۆ هەڵبژاردن داببەزن.
- کۆتایی ئەم مانگە: تیرۆرکردنی 13 کورد لە گەراجی تەلەعفەری موسڵ لەلایەن عەرەبە تیرۆریستەکانەوە، شایانی باسە زۆربەی ئەو کوردانە یەزیدی بوون.
- گیرانی بەختیار عەبدوڵڵا حەداد لەلایەن هێزەکانی ئامریکاوە لە فەلوجە، نێوبراو وەرگێڕێکی کوردە و هەر لەم مانگەدا رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور داوای لە ئامریکاییەکان کرد ئازادی بکەن.
- بودجەی فرۆشتنی نەوتی ئێڕاق بۆ ساڵی 2005 دەگاتە 19.4 ملیار دۆلار و لەو بودجەیە تەنها 1.5 ملیار دۆلاری دەدرێتە ناوچە کوردییەکان کە %8ی بودجەکەیە، شایانی باسە زۆربەی ئەو نەوتە لە ناوچەکانی کەرکوک دەردەهێنرێت.
- گروپێکی تیرۆریستی عەرەبی لە شاری موسڵ کوردێکی بەناوی کامەران عەبدولستار لەسێدارەدا بەتاوانی ئەوەی دەستی لە کوشتنی شێخ محەمەد فەیزیدا هەبووە.
- بەگوێرەی سەرچاوەیەکی رێکخراوی قەندیل تاوەکو ئێستا نزیکەی 700 خێزانی ئاوارەی خۆرهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی رومادییەوە هاتوونەتە باشووری کوردستانەوە. ئەو خێزانانە هەر لە دوای جەنگی رزگاریی ئێڕاقەوە کەوتوونەتە بەر شاڵاوی تیرۆریستەکانی عەرەب لەو ناوچانانەدا و هەندێکیشیان لێ کوژراوە.
- دەستەی زانایانی سوننە هۆشدارییەکیان دایە مەسعود بارزانی کە چیی تر پێشمەرگەی پارتی نەنێرێتە شاری موسڵەوە و ئەمە دەبێتە هۆی بریندارکردنی هەستی عەرەب لە شارەکەدا.
- وەزارەتی تەندروستیی داگیرکەری ئێران رایگەیاند کە نزیکەی 263 حاڵەتی نەخۆشیی ئایدز لە ئوستانی کوردستان تۆمارکراوە.
- تیرۆرکردنی جەودەت تەیفور عەباس لە کەرکوک، نێوبراو عەمیدێکی خانەنشین بوو.
- بەپێی راپۆرتێکی هەفتەنامەی چاودێر، لە بارەگای جەبهەی عەشایری لە جەلەولا تورکمانەکان و عەرەبە هاوردەکان بەرەیەکیان بۆ دژایەتیی کورد و پشێوی خستنە ناوچەکانی خانەقین و مەندەلی و جەلەولا پێکهێنا.
- هێزەکانی ئاساییشی داگیرکەری ئێرانی لاوێکیان بەناوی برایم شیرازی لە شارۆچکەی زەرین تیرۆرکرد.

⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Tapahtumien aikajärjestys


🖇 liittyy kohdetta: 4
👫 Elämäkerta
1.👁️موراد قەرەیڵان
☂️ Puolueet ja järjestöt
1.👁️فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی
2.👁️یەکێتی ژنانی ڕۆژهەڵات
🔣 Sekalaiset
1.👁️چایخانەی شەعب
📂[ lisää...]

⁉️ Kohdetta Kiinteistövälitys
🏳️ Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 Kaupungit: 🔥 Kerkuk
🏙 Kaupungit: ⚪ Khanaqeen
🏙 Kaupungit: ⚪ Kirmanshah
🏙 Kaupungit: ⚪ Mosul
🏙 Kaupungit: ♖ Erbil
🗺 Maa - Alue: ⬆️
🏟 Puolue: K. D. P.

⁉️ Technical Metadata
©️ Tekijänoikeus Tämän tuotteen on myönnetty Kurdipedia mukaan kohteen omistajalle!
✨ Tuote Laatu: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Huono👎
✖️
 40%-49%
Huono
✖️
 50%-59%
Huono
✔️
 60%-69%
Keskimääräinen
✔️
 70%-79%
Erittäin hyvä
✔️
 80%-89%
Erittäin hyvä👍
✔️
 90%-99%
Erinomainen👏
99%
✔️
Lisääjä (Hawrê Baxewan) on Aug 30 2010 11:21AM
✍️ Tämä kohta on hiljattain päivittänyt (System Administrator) on: Jan 2 2014 2:24PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Tämä tuote on katsottu 10,595 kertaa

📚 Kirjasto
  📖 lisää...


📅 Tapahtumien aikajärjestys
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021
  🗓️ 14-01-2021
  🗓️ 13-01-2021
  🗓️ 12-01-2021


💳 Lahjoita
👫 Kurdipedia jäsentä
💬 Palautetta
⭐ Käyttäjän Kokoelmat
📊 Tilastot Artikkelit 380,024
Kuvat 61,346
Kirjat 11,528
Liittyvät tiedostot 48,155
📼 Video 182
🗄 Lähteet 15,833
📌 Actual
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
...
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
...
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
...
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?
...
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sivu sukupolven aika: 0,171 toinen!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574