- ڕفاندنی مونا محەمەد جافی کارگێڕی لکی یەکێتیی ئافرەتانی کورد لە موسڵ لەلایەن چەند نەناسراوێکەوە.
- ڕۆژنامەی جمهوری ئیسلامیی داگیرکەری ئێران لە ژمارەی ئەمڕۆیدا نووسیوویەتی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لاوانی کوردی ئێرانی تووشی فەساد و فەحشا دەکات.
- تیرۆریستان بارەگای پارتە کوردییەکانیان لە شاری موسڵ هاوەنباران کرد و بووە هۆی بریندارکردنی چەند کەسێکی کەم و کەوتنەوەی چەند زیانێکی ماڵیی کەم.
- کاتژمێر هەشتی سەرلەئێوارە، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە بۆمبێک دەخرێتە ماڵی هاوولاóتی حەمە کەریم فەرەج و دوو کوڕی دەکوژرێن کە یەکێکیان خێزاندارە و ناوی کاوەیە و ئەوی تریشیان ناوی کارزانە و هەروەها خوشکێکیشیان کە ناوی ئافتاوە و خێزانی شوان هەورامیی ئەندامی پلەبەرزی کۆمەڵی ئیسلامیە، بریندار دەبێت.
- دادگاییکردنی نورییە کەسبیر لە شاری لاهای، لەم دادگاییەدا هیچ بڕیارێکی ناردنەوەی نەدرا بۆ تورکیا و دادگاییەکە دواخرا.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 11,494 times
Write your comment about this item!