19-10-2004
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- تیرۆرکردنی 2 کورد و بریندارکردنی یەکێکی تر لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە لە موسڵ.
- ئەندامێکی دیکەی کورد بۆ گروپی کوردیی نێو ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ زۆرکرا. ئەندامی نێوبراو میرزا سڵێمان یەزدینە و بەمەش ژمارەی گروپی کوردی لە ئەنجوومەنی موسڵدا بووە 11 کورد.
- عەبدوڵلاó گوول ریگەیاند: بەهیچ شێوەیەک ئەو قسانەمان قبوڵ نییە کە دەڵێن کێشەی کەرکوک کێشەیەکی ناوخۆییە.
- جەمیل چیچک وەزیری دادی تورکیا لە مەراسیمی کردنەوەی زانکۆی ئەدکان لە ئەستەمبوڵ رایگەیاند: با کەس چاوەڕێی دەرچوونی لێبوردنی گشتی نەبێت، چونکە هەرگیز ئەوە روونادات. ئەو لێدوانەی چیچک وەڵامی لێدوانەکەی لەیلا زانا بوو کە داوای کردبوو لێبوردنێکی گشتی رابگەیەنرێت تا کۆتایی بەشەڕی چەکداریی بێت.
- لە مەراسیمێکی تایبەتدا ئەلسکۆ سەرۆک کۆماری رۆمانیا پێشوازیی لە عادل موراد وەک باڵیۆزی عێراق لەو وڵاتە کرد. شایانی باسە مەراسیمەکە کە ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی حکومی و دیپلۆماتیی رۆمانیا ئامادەی بوون، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی عادل مورادەوە لەو پۆستەدا رێکخرابوو.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان