- دادگای سەربازی دەریاوانی یۆنان بڕیاریدا کە 5 گاردی کەنار زیندانی بکرێن، دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە گاردەکان ئەشکەنجە و ئازاری ئەو کوردانەی کە ماوەیەکە لە بنکەیەکی پۆلیس لە دوورگەی خانیا بەندکرا بوون، دابوو.
- ئاسایشی سلێمانی بەچەکەوە دەچنە سەر مزگەوتی حاجی عوسمانی عەلـلاف لە گەڕەکی زەرگەتە و مەلاعوزێر دەستگیر دەکەن. هاوکات دەنگی ناڕەزایی سەدان کەسیش لە مزگەوتەکەدا بەرز دەبێتەوە و چەند کەسێکیش لەوان دەستگیردەرکرێت.
- گەڕانەوەی لەیلا زانا بۆ تورکیا و لە فڕۆکەخانەی ئەستەمبوڵ بۆ ماوەیەک زیندانی کرا و پاشان ئازاد کرا.
- عەبدولغەفور ڕەحیم ئەبوبەکری بەڕێوەبەری ئیداری لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکووک، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و تیرۆرکرا.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 9,121 ganger