01-10-2004
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- ئیمام و وتاربێژی عومەری کوڕی خەتاب لە عەین سوفنی لە وتاری هەینیی ئەمڕۆدا هەڕەشەی لە یەزیدییەکان کرد بەوەی یان دەبێت شەهادەت بێنن یان دەبێت باجێکی گران بدەن.
- ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز کرد. پرسی گرێدانی ئەو کونگرەیەی کە رۆژی 28-09 لە تکریت لەلایەن پاشماوەکانی رژێمی پێشووی بەعس و بەرەی تورکمانی و ژمارەیەک لە عەشایەرە عەرەبەکانەوە بەرێوەچوو، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی ئەو کۆبوونەوەیە بوو. لە کۆبوونەوەکەدا گروپی کوردی و بەشێک لە تورکمان و کلدانی و ئاشووریەکانیش کۆنگرەکەی تکریتیان بەکارێکی نایاسایی و دەستێوەدان لە کاروباری ناوخۆی کەرکوک وەسف کرد.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان