🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 هێمن ڕەفیق
نووسەر و توێژەری کۆمەڵایەتی
👫 هێمن ڕەفیق
📖 فازڵ مەهدی بەیات، رۆڵی له بواری مێژوو و ئەرشیفدا
سەباح عەلی جاف
د.فازڵ مەهدی بەیات لە ساڵی 1946 لەشار کەرکوک لەدایک بووە، له نەتەوەی تورکمانە، لە ساڵی خوێندنی 1969-1970 توانیویەتی بەشی مێژوو – لە کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی بەغداد تەواو بکات، بڕوانامەی
📖 فازڵ مەهدی بەیات، رۆڵی له بواری مێژوو و ئەرشیفدا
📕 پیاوە بچکۆلەکە
فەرەیدون عەلی ئەمین
1976
📕 پیاوە بچکۆلەکە
📕 دیداری گەورەکان
گفتوگۆی گرووپی گوڵنار لەگەڵ گەورەکوردانی سەدەی بیست
ئامادەکردنی: ریاز کاکە مەحمود و شکار جەلال [1]
📕 دیداری گەورەکان
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
نووسینی:عاسی حوسێن مەحمود [1]
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
ئامادەکردنی: ئیسماعیل سڵێمان و محەمەد نەبی حەسەن [1]
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
کاروان حەمەد [1]
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
✌️ شێخ محەمەد باراوی
شەهید (شێخ محەمەد بارای) له ساڵی 1942 دا لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی لە دایکبووە و بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی باراو بوو، کە دەکەوێتە دەڤەری شارباژێڕ.
ناوبراو کوڕی شێخ سەعید باراوی بوو کە هاوخەباتێکی
✌️ شێخ محەمەد باراوی
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
نوسينی: لێس براون
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: کەلسوم عومەر عەلی
بەرپرسیارێتیی ژیانت هەڵبگرە.سەرەتا هەوڵی دیاریکردنی ئامانجە بچووکەکانت بدە و بەدییان بهێنە. هیچ کەسێک هێندەی خۆت خەون و ئامانجەکانتی ب
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
نووسینی: د. ولید فادی
وەرگێڕانی: هێمن مەهدی نەقشبەندی
چاپی یەکەم 2014 [1]
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
دیل کارنگی
ورگێڕانی: دیاری عەلی [1]
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
نووسەر: دانیە عەبدولخالق [1]
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەنا
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
👫 کەسایەتییەکان
مستەفا پاشای یاموڵکی
✌️ شەهیدان
مامە ریشە
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیم...
👫 کەسایەتییەکان
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
👫 کەسایەتییەکان
دڵزار بەرزنجی
📅 00-10-2004 ℹ️ | پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️
00-10-2004
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- نزیکەی 15.187 خوێدکار لە زانکۆ و پەیمانگاکانی باشووری کوردستاندا دەستیانکردە خوێندن.
- بەپێی هەندێک سەرچاوەی کوردی ژمارەی ئەو خێزانە کوردانەی لە تیرسی تیرۆری عەرەب لە فەلوجەوە بۆ ناوچەکانی کوردستان لە کاتی رووخانی بەغداوە تاوەکو ئێستا هەڵهاتوون گەیشتووەتە 112 خێزان.
- سەرەتای ئەم مانگە: تیرۆریستەکان لە شاری موسڵ خێزانێکی کوردیان قەتڵوعام کرد کە 5یان لێمردن و 4یشیان برینداربوون.
- سەرەتای ئەم مانگە: دۆزینەوەی تەرمێکی سەربڕدراو لە شارۆچکەی بەعشیقە کە لەلایەن تیرۆریستەکانەوە سەربڕدرابوو، نێوبراو ناوی رۆژ سۆرانییە.
- ئەمساڵ نزیکەی 64 قوتابخانەی کوردی لە شاری کەرکوک کراوەتەوە، ئەم قوتابخانانە بۆ هەموو قۆناغەکانی خوێندنی کوردییە لەو شارەدا.
- وەزارەتی پەروەردەی ئێڕاقی تورکمانێکی دەستنیشانکرد بۆئەوەی ببێتە بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی زۆربەی ئەندامانی ئەنجوومەنی کەرکوکەوە، ئەم بەڕێوەبەرە نوێیە نەیتوانی پەیوەندی بکات بەکارەکەیەوە.
- سەرۆکی بەرەی تورکمانی فاروق عەبدولڕەحمان رایگەیاند کە تاساڵی 1998 تەنها 11 هەزار کورد لە کەرکوک دەرکراوە. هەروەها ئەوەشی راگەیاند کە ئاماری تورکمان لە شاری هەولێر لە ساڵی 1957دا لە %86.5 بووە و ئێستا بووەتە %20.
- باڵوێزی بەریتانیا لە بەغدا رایگەیاند: کە ئێمە لەگەڵ دروستبوونی دەوڵەتی کوردیدا نین.
- گروپێکی نەناسراو عێراقییەک دەکوژن کە دان بەوەدا دەنێت لەلایەن ئانکەرەوە بۆ کوشتنی تاڵەبانی راسپێردراوە.
- وەزارەتی نێوخۆی ئوردن رەزامەندیی لەسەر وەرگرتنی 375 پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستان دا تا بچنە خێوەتگای روێشد لەسەر سنووری نێوان عێراق و ئوردن، ئەوەش بە مەبەستی ئامادەکردن و راهێنانیان لەسەر شێوازی ژیان لە سوید کە لەماوەیەکی کەمی داهاتوودا بۆی دەگوازرێنەوە.
- 11 حزبی کوردیی لە سوریا داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە کرد کە جەور و ستەمی سەر ئەو هاووڵاتیییە کوردانەی لە رەگەزنامەی سوریی بێبەش کراون هەڵگرێت و رەگەزنامەکانیان پێبداتەوە و بەچاوی هاووڵاتیی یەکسان لەگەڵ هاووڵاتییانی دیکەی ئەو وڵاتەدا سەیریان بکات.
- ڤێستیڤاڵی ئاشتی و لێبووردن و مافی مرۆڤ لە شاری سلێمانی.
- دەرچوونی ژمارە 1ی رۆژنامەی چاودێر لە سلێمانی، خاوەنی ئیمتیازی ئەم رۆژنامەیە مەلا بەختیاری ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتییە.
- بەپێی هەندێک سەرچاوەی کوردی، بەتایبەتی ئەوانەی سەربە پارتین، نەخۆشی سارس لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە و چەند کەسێکیشی کوشتووە و نەخۆشخانەکانیش چوڵکراون، بەڵام وەزارەتی تەندروستیی یەکێتی ئەمەی بەدرۆدا خستەوە و رایگەیاند کە ئەو نەخۆشییە تەنها ئەنفلۆنزایە و هیچی تر.
- نزیکەی هەزار دەنگدەری کورد لە ناشڤیلی ئامریکا ئامادەن دەنگی خۆیان بدەنە جۆرج بوش، شایانی باسە لە ناشڤیل نزیکەی 5 تا 8 هەزار کوردی لێیە.
- دۆزینەوەی دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچەی هەڵەبجە و عەنەب، ئەم دوو گۆڕە نزیکەی 300 کوردی تێدایە کە لە هێرشەکانی ئەنفالدا تیرۆرکراون.
- نزیکەی دە مەلای چایینیی شاری هەولێر لە لایەن ڵرووئی تیرژریستی چەنساری سوننەوە هەرöەشەیان لێ کرا. چەو مەلایانە لە خوتبەی رژڕانی هەینیدا تیرژرو تیرژریستانیان مەحکووم کردووە، لەسژنڵەی چەوەوە پەکدارانی چەنساری سوننە بە نووسین هەرöەشەی کوشتنیان لێ کردوون.
- مالک دوهان ئەلحەسەنی وەزیری دادی عێراق بەرۆژنامەی (الدستور)ی ئوردنی راگەیاند: مەحاڵە حکومەتێکی فیدڕالی لەعێراق بێتەکایەوە، چونکە رەوشی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دیکە جیایە و پێکهاتنی فیدراڵی ئەگەرچی بۆ کوردەکان باش بێت، بەڵام خەڵکی عێراق قبوڵی ناکەن چونکە عێراق پارچە پارچە دەکات.
- بە پێی هەواڵی ئاژانسی دەنگوباسی ئیسنای ئێرانی بڕیار وایە لەم مانگەدا لە ئەمریکا فیلمی (کیسەڵەکانیش دەتوانن بفڕن)ی هونەرمەند بەهمەنی قوبادی بۆ سەرۆکەکانی پێشووی ئەو وڵاتە و سیاسەت مەداران و بەرپرسانی ئێستای ئەمریکا نمایش بکرێت. تائێستاش چەندین کۆمپانیای ئەمریکی لەسەر کڕینی فیلمەکەی قوبادی لە پێش بڕکێدان و لەم هەفتەیەدا بڕیار دەدرێت کە فیلمەکە بەکام لەو کۆمپانیایانە بفرۆشرێت.
- بەپێی هەواڵی رۆژنامەی (هەواڵ) سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرۆژنامەکەی راگەیاندووە کە هەشت لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و 14 ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی یاداشتێکیان بۆ سکرتێری گشتی حزبەکەیان ناردووە، تیایدا داوای بەستنی پلینیۆمێک دەکەن بۆ پێداچوونەوە بەسیاسەتەکانی یەکێتی و خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستان و عێراق.
- کۆبوونەوەیەکی لوتکەی سەرانی دەوڵەتی تورک لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە.
- پەخشی تەلەڤزیۆنی و رادیۆیی لە کەناڵە ناوچەییەکانی تورکیا لەلایەن د.ت رێگەی پێدرا.
- دوا بە دوای لابرانی سەید بورهان ئیبراهیمی بەڕێوەبەری کولتور و ئەدەبی کوردی لە سەر کارەکەی و وەدواکەوتنی بڵاو کردەوەی ژمارە 217 و 218ی گۆڤاری سروە کارمەندانی بەشی شکاکی ئەم گۆڤارە دەستیان لە کار کێشایەوە و ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بە لابردنی سەید بورهان ئیبراهیمی دەربڕی ، ئەم کارمەندانە رایانگەیاند کە تا ئەو کاتەی بەڕێز ئیبراهیمی نەگەڕێتەوە سەر کار و پیشەی خۆی ، لەم گۆڤارەدا کار ناکەن ، شایای باسە سەرجەم بڕگە و بابەتەکانی گۆڤاری سروە دەبێت بکرێت بە فارسی و بەرپرسانی وەزارەتی ئیتیلاعات بە سەریاندا بچەوە و لە دواییدا بە زاراوە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردی بڵاو بکرێتەوە کە ئەوەش کاتێکی زۆر دەخایەنێت و ئاستەنگی دەخاتە بڵاو بوونەوەی گۆڤارەکە لە کاتی دیاریکراودا.
- رۆژنامەی هائارێتزی ئیسرائیلی رایگەیاند کەوا محەمەد رەشید کە گەورە راوێژکاری ئابووریی یاسر عەرەفات و بەرپرسی هەموو کاروبارە داراییەکانی یاسر عەرەفات بووە دەستی لەکارکێشایەوە. بەمەش گڕوتینی داوە بەو هەواڵانەی کە دەڵێن عەرەفات باوی نەماوە. شیاوی باسە محەمەد رەشید بەناوی خوازراوی خالد سەلام ناسراوە و خۆی کوردی باشووری کوردستانە و لەساڵانی سەرەتای هەفتاکان کاتێک لە لوبنان دەیخوێند پەیوەندیی بەبزووتنەوەی فەلەستینی کردووە.
- سەرۆکی ئەرشیفی دەوڵەتی تورکیا لەوەڵامێکدا بۆ لێدوانەکانی مەسعود بارزانی لەبارەی شاری کەرکووک رای گەیاند: بەپێی بەڵگەنامە عوسمانیەکان 90%ی دانیشتوانی شاری کەرکووک تورکمان بوون. هەر لەو بارەیەوە سەرۆکی بەشی تاپۆ لە ئەرشیفی دەوڵەتی تورکیا رای گەیاند: بەپێی هەندێ بەڵگەنامە کە بۆ سەدەی 16 دەگەڕێنەوە 7320 کەس لە دانیشتوانی کەرکووک تورکمان بوون کە رێژەکەیان گەیشتۆتە 90%ی دانیشتوانی شارەکە.
- لە ئەنجامی کێشەی نێوان جەلال تاڵەبانی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بڕیاردرا جێگرێک بۆ جەلال تاڵەبانی دابنرێت. ئەم کێشەیەش لەوەوە هاتووە کە سکرتێری یەکێتی سەربەخۆ هەندێک کار دەکات کە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لێی رازی نییە.
- بە پێی ئەو راپۆرتەی کە لەلایەن دەستەی راوێژکاریی مافەکانی مرۆڤی سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئامادە کراوە، باری نالەباری مافی مرۆڤ سەرەڕای هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی کە لەتورکیا ئەنجام دراون درێژەی هەیە و تەنانەت لە هەندێ بواردا روو لە خەراپتریشن. لەو راپۆرتەیدا کە بەشێکی لە رۆژنامەی زەمانی تورکیدا بلاóوبۆتەوە، دەستەی راوێژکاریی مافی مرۆڤ دەڵێ کەوا تەنها لە ماوەی مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 692 کەس بە شێوازی فەلاقە، لەکارەبادان و لێدانی جەستەیی لە زیندانەکانی تورکیا ئەشکەنجەدراون.
- بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی د.ت رایگەیاند: وڵاتێک نییە بەناوی کوردستانەوە.
- کۆتایی ئەم مانگە: ئەندام پەڕڵەمانێکی سوید داوا لە وڵاتەکەی دەکات باڵوێزخانەی سوید لە باشووری کوردستان بکرێتەوە.
- کۆتایی ئەم مانگە: داگیرکەری ئێرانی ناوەندی کولتوور و ئەدەبی کوردیی لە ورمێوە گوێزایەوە بۆ تاران.
- بەپێی راپۆرتێکی هەردوو وەزارەتی مافی مرۆڤی هەولێر و سلێمانی یەک ملیۆن و 300 هەزار بێسەر و شوێن لە ئێڕاقدا هەیە کە نیوەی رێکیان کوردن و دەکاتە نزیکەی 650 هەزار کورد.
- یەکەمین ئەنجوومەنی کلتووریی و ئەدەبیی خوێندکارانی هەورامی بە ناوی ئەنجوومەنی کلتووریی ئەدەبیی ئاهورا ، چالاکییەکانی خۆی لە زانستگاکانی خۆرهەڵاتی کوردستان، دەست پێکرد.
- سەردانی پارێزگاری کەرکوک ئەوڕەحمان مستەفا بۆ ئامریکا.
- لەشاری عەفرینی کوردستانی بندەستی داگیرکەری سوریا، سەربازێکی کورد کە ناوی (محەمەد شێخ محەمەد)ە و خەڵکی گوندی سەنارێی سەر بە قەزای عەفرینی کوردنشینە، هەفتەی رابردوو کوژراوە، سەرچاوە کوردییەکان رایگەیاند کە ناوبراو لەکاتی ئەنجامدانی خزمەتی سەربازیدا لە ناوچەی قەتیفییە کوژراوە و ئەوانەی دیویانە، دەلێن لە پشتەوە پێکراوە. شایانی باسە تا ئێستا پێنج سەربازی کورد لەناوچە جیاجیا کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان کوژراون بەئەنقەست کوژراون و پارت و رێکخراوە سیاسییە کوردییەکان حکومەتی سوریا بەوە تاوانبار دەکەن کە لەپشت ئەو کارانەوەیە.
- د.ا، هونەرمەند ئیسماعیل سەردەشتیی بە 6 مانگ زیندانی و 73 قامچی و 3 ساڵ بێبەشبوون لە کاری هونەری بەتاوانی هاندانی لاوان لەدژی رژێم حوکمدا.
- دۆزینەوەی شوێنەوارێکی چاخی بەردینی نوێ لە نزیک گوندی گرێزەی سەربە سلێمانی.
- پارێزەرێکی کورد بەناوی یوسف تاج بووە سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤ لە تورکیا.
- کۆتایی ئەم مانگە: د.ت رۆژانە 16 کاژێر کارەبای شاری دهۆک دەبڕێت.
- بەپێی راپۆرتێکی هەفتەنامەی میدیا حیزبی بەعسی هەڵوەشاوەی ئێڕاقی لە شاری حەسەکە کۆنگرەیەکی بەستووە و 3 رۆژی خایاندووە. هەروەها تاوانبار محەمەد یونس ئەحمەد کراوەتە ئەمینداری بەعس لە ئێڕاقدا.
- تا کۆتایی ئەمساڵ: لە هەولێر و ناوچەکانی دەوروبەری نزیکەی 41 رووداوی سووتاندن و خۆسووتاندن روویانداوە کە لەمانە 34 ئافرەتن و لە کۆی هەمووی 35یان بەهۆی سەختی سووتانەکانیانەوە مردوون.

📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان


🗄 سەرچاوەکان
[2] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ته‌واوی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی کوردی
[3] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ته‌واوی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن
[4] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر
[5] 📰 رۆژنامە | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | کوردستانی نوێ - 06-10-2004. لاپەڕە: 12
[6] 📰 رۆژنامە | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | میدیا - ژماره‌ 177 - 30-12-2004.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️بەرەی تورکمانی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ حەسەکە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ دهۆک
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ موسڵ و دەشتی نەینەوا
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ هەڵەبجە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ ورمێ
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔥 کەرکوک
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 30 2010 11:21AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 2 2014 2:24PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 7,628 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 پوختەیەکی وردی رستەساز...
  📖 بنچینەیەک بۆ فێربوونی ...
  📖 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ ...
  📖 پیری دێموکرات
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 25-01-2021
  🗓️ 24-01-2021
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مستەفا پاشای یاموڵکی
مستەفا پاشا یامولکی:
کوڕی عەزیز یامولکیی مەلا زادەیەکی بیارەیە. رۆژی 25/1/1866 لەگەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایک بووە. یەکەمجار لای مەلا فەتاح لە مزگەوتی حاجی سەید حەسەن و لای عیرفان ئەفەندی خوێندویەتی. پاشتر سەرەتایی و ئامادەیی عەسکەریی بەغداد مەکتەبی حەربییەی ئەستەمبوڵی لە 1885دا تەواو کردووە. بەمولازمی دووەمی چووەتە پۆلی ئەرکانی جەنگ و 1886 بووە بەمولازمی یەکەم.
1888، سەفییەخانی حسێن پاشای خەندانی هێناوە. ئه و ساڵە بووە بەیووزباشی (نەقیب) و لە لقی سێهەمی ئەرکانی گشتیی جەنگدا دامەزراوە. 18
مستەفا پاشای یاموڵکی
مامە ریشە
نەجمەدین شکور رەئوف، ساڵی 1955 لە گوندی تاڵەبان-ی ناوچەی گەرمیان، هاتۆتە دنیاوە، بۆیە هەر زوو هەستی نیشتمانپەروەرییەکی پێشکەوتنخواز لە دەروونیا کڵپە ئەسەنێ و لە ساڵی 1970دا بە پێچەوانەی زوربەی هاوتەمەنەکانی خۆیەوە، پەیوەندی ئەکات بە شۆڕشی فەلەستین-ەوە و ئەبێتە (فیدائی).
ساڵی 1978کە رژێم شاڵاوی تەعریب و راگواستنی لە کوردستاندا گەیاندە ترسناکترین ئاست، کارەساتی گوندە کاولکراو و جوتیارە راگوێزراوەکان مامە ریشەی وا لێکرد چەکی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی نوێدا بکاتە شان و لەریزی هەڤاڵەکانیدا دڕ بە شەوەزەن
مامە ریشە
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیمیایی
لەدایک بووی ساڵی 1941 لەشاری تکریت، ئامۆزای سەدامەو دوای هاتنە سەر کاری بەعسییەکان لەساڵی 1968 پۆستی جۆربەجۆری لەدەوڵەتی عێراق و حیزبی بەعسدا وەرگرتووە.
عەلی حسەن مەجید لەساڵی 1987 و پاش کیمیابارانکردنی هەڵەبجەو چەند ناوچەیەکی تری هەرێمی کوردستان نازناوی عەلی کیمیایی لێنراوە. ناوبراو لەساڵی 1987 مەرسومێکی سەربازیی دەرکردووە بۆ کوشتنی هەر مرۆڤ و ئاژەڵێک کە لەنێوچە قەدەغەەکراوەکان (محرمة) ببینرێت لەکوردستان. دوای دەرکردنی ئەم مەرسوومەش سەرکردایەتی هێرشێکی بەربڵاوی کردووە بۆ سەر باشووری کوردستان ک
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیمیایی
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
مەعرووف ئاغایی ناسراو بە مارف ئاغایی لە ڕیزی ئەو شاعیرانە بوو کە لە ڕەوتی نوێخوازی شیعری کوردیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دەوری گرنگیان گێڕا. شاعیرێکی ناوەرۆکخواز بوو کە زمان و شێوازی تایبەت بە خۆی هەبوو. ئەم شاعیرە هەستیارە لە ڕۆژی دووهەمی ڕێبەندانی 1344 ک. 22-01-1966 لە گوندی وەزنێ سەر بە شاری نەغەدە، ناوچەی سندووس لەدایک بوو. لە 25 ڕێبەندانی 1376 بەهۆی کارەساتی پێکدادانی ئۆتۆمبیل کۆچی دوایی کرد.
ژیاننامە:
مارف ئاغایی، کوڕی حاجی محەمەدی ئاغایی لە بنەماڵەی پاشایییە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
دڵزار بەرزنجی
سەرۆکی لقی هەولێری کۆمەڵەی نەخۆشانی تالاسیما بوو، رۆژی 26-01-2019 کۆچی دوایی کرد.
دڵزار بەرزنجی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,109 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574