- گیرانی 2 تیرۆریستی عەرەب لە شاری کەرکووک بە 70 کیلۆ مادەی تەقینەوەوە.
- ناڕەزایی کۆمەڵە کوردستانییەکانی سوید لە دژی ئەتککردنی سروودی ئەی ڕەقیب لەلایەن ماڵپەڕی کوردستانپۆستەوە، ئەم کۆمەڵەیە بەنیازە ماڵپەڕی ناوبراو بەشێوەیەکی یاسایی تاوانبار بکات بۆ لێپێچینەوە.
- ناوەندی هەڵسەنگاندنەکانی یەکێتی ئەوروپا لە بڕۆکسڵ، ڕایگەیاندووە کە ئەگەر تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا وەربگیردرێت، ئەوا ئەو یەکێتییە ناچارە لەبەر نزمبوونی ئاستی ژیانی هاووڵاتیانی تورک و دواکەوتوویی ئەو وڵاتە لەچاو وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، ساڵانە 28 ملیار و 900 ملیۆن یۆرۆ بودجە خەرج بکات.
- یەکەمین کۆنفڕانسی دامەزراندنی نووسەرانی کوردستان - خۆرهەڵات لە نەرویژ.