- لە کۆمەڵێک شارەکانی کوردستان و هەروەها هاوکات لە کۆمەڵێک لە شارەکانی ئەوروپا ڕێپێوانێک بۆ ڕیفراندۆم سازکرا.
- کوردەکانی کەرکووک خۆپیشاندانێکیان بۆ چوونەدەرەوەی عەرەبی هاوردە ڕێکخست.
- لە خۆپیشاندانی ڕاپرسی لە شاری سلێمانی، هەندێک گەنجی ناوخۆپیشاندانەکە هاواریان کردبوو: لە کۆیەوە تا خانەقین هەمووی موڵکی یەکێتین، لە دێگەڵە تا زاخۆ پارتی هەرهەمووی بۆ تۆ.
- تیرۆرکردنی 6 هاوڵاتیی کورد لە سوسڵ.
- دۆزینەوەی تەرمی عەزیز لۆمانەیی لە موسڵ، نێوبراو پێش چەند ڕۆژێک فڕێندرابوو و لەلایەن تیرۆریستەکانەوە گوللەیەک نرابوو بەسەرییەوە.
- کوردەکانی خۆرئاوا بەیارمەتیی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە ستۆکهۆڵم خۆپیشاندانێکیان لەبەردەم باڵوێزخانەی داگیرکەری سووریدا ڕێکخست. خۆپیشاندەران ناڕەزاییان بەرامبەر بێبەشکردنی کورد لە ڕەگەزنامەی سووری و خراپ مامەڵەکردنی زیندانییە کوردەکان دەربڕی.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 9,664 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!