00-09-2004
📅 Päivämäärät ja tapahtumat
- بابەکر زێباری بووە سوپاسالاری سوپای ئێڕاق.
- پارتە کوردییەکانی باکوور ناڕەزایی بەرفراوانیان دژی د.ت دەبڕی لەدژی پەلاماردانی سوپای تورک بۆ باکووری کوردستان.
- هەندێک سەرچاوەی کوردی باس لەوە دەکەن کە ئامریکییەکان دەیانەوێت هەموو ئەو فەرمانبەرە کوردانەی ناوچەی خانەقین و مەندەلی لەکار لابدەن کە لە لایەن پارتی و یەکێتییەوە دامەزراون. هەروەها سنووریشیان بۆ هێزەکانی ئاسایشی ینک لە ناوچەکەدا داناوە.
- بەپێی هەندێک سەرچاوە دیکتاتۆر سەددام حسێن لەلایەن ئامریکییەکانەوە هێنراوەتە هاوینەهەواری دوکان و ماڵومنداڵەکەشی لە تورکیاوە هاتوون بۆلای بۆ بینینی.
- تیرۆریستە عەرەبەکان 3 لاوی کوردی خەڵکی زاخۆیان سەربڕی.
- یەکێتی هاتنی سەددام و خێزانەکەیی بۆ شارۆچکەی دوکان بەدرۆخستەوە.
- 13 پۆلیسی کورد لە شاری بەعقوبە تیرۆرکران. شایانی باسە هەندێک سەرچاوە باسی ئەوە دەکەن کە پارێزگاری بەعقوبە دەستی لەم کارە تیرۆریستییەدا هەبێت.
- هەفتەی رووناکبیریی سنە لە شاری سلێمانی، لەم هەفتەیەدا دەستەیەک لە رووناکبیران و هونەرمەندانی شاری سنە لە سلێمانی نمایشی کارەکانی خۆیانیان کرد. شایانی باسە هونەرمەند هەباسی کەماندیش بەشداربوو.
- بەپێی هەندێک سەرچاوەی کوردی نەوتێکی زۆر لە ناوچەی ئاکرێ دۆزراوەتەوە و رێژەی نەوتەکەش بەهێندەی نەوتی کەرکوک مەزندە دەکرێت.
- بەپێی راپۆرتێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە تورکیا لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا 3700 گوندی کورد رووخێنراون خەڵکەکەشی راگوێزراون.
- بەپێی راپۆرتێکی تەلەڤزیۆنی NTVی تورکی تاوەکو ئێستا 100 هەزار کورد گەڕاونەتەوە بۆ کەرکوک و 60 هەزار عەرەبیش کەرکوکیان جێهێشتووە.
- بەپێی لێدوانێکی سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی تاوەکو ئێستا 50 کۆمپانیای تورکی ئۆفیسیان لە شاری سلێمانیدا کردووەتەوە.
- بەپێی راپۆرتێکی ئەسۆشییەتیدپرێس کەرکوک لەسەر لێواری تەقینەوەیە.
- کۆتایی ئەم مانگە: بەپێی هەواڵێکی رۆژنامە کوردییەکان، د.ت رەزامەندیی خۆیی بۆ نیشتنەوەی فڕۆکە کوردییەکان راگەیاندووە بۆ ئەوەی لەوێوە هاتووچۆی کوردستان بکەن بەو مەرجەی ئاڵای کوردستان بەسەر فڕۆکەکانەوە نەبێت.
- بەپێی هەندێک سەرچاوەی کوردی لەم مانگەدا لە ناوچەی هەڵەبجە ژمارەیەکی زۆری چەکداری پارتی چوونەتە ناو یەکێتی و هەروەها ژمارەیەکی زۆری ناوچەی بالیسانیش چوونەتە ناو پارتی.
- ئازاد جوندیانیی ئەندامی سەرکردایەتیی ینک رایگەیاند کە ئەو سیدییەی دەستماچکردنەکەی جەلال تاڵەبانی بۆ سەنعان قەساب دروستکراوە و هەرکەسێک لە پشتی ئەو کارەوە بێت ئەوا بەتاکی کورد دەڵێت تۆ کەریت و شتی وابەسەر تۆدا تێدەپەڕێنم.
- تیرۆرکردنی 10 کەسی فەلەی خەڵکی شاری زاخۆ لەلایەن تیرۆریستانی عەرەبەوە.
- کەناڵی 1ی تەلەڤزیۆنی سویدی دەستی بەپێشکەشکردنی بەرنامەیەکی منداڵان بەزمانی کوردی کرد.
- دامەزراندنی گروپی تۆڵە، ئەم گروپە لەبەیانێکدا بڕیاری تۆڵەسەندنەوەی تیرۆرکراوەکانی زاخۆی لە تیرۆریستە عەرەبەکاندا و بەپێی بەیانەکەیان هەر عەرەبێکی 17 ساڵی لە کوردستاندا تۆڵەی لێدەکرێتەوە.
- کۆتایی ئەم مانگە: بڵاوکردنەوەی مارشی نەتەوەییی کورد لەسەر ماڵپەڕی کوردستان نێت بەتێکدراوی، شایانی باسە گەلێک سووکایەتی بەمارشەکەوە کرابوو و ئەم کردەوەیە بووە هۆی ناڕەزایی خەڵکانێکی زۆر و گەلێک نووسراویشی لەکەناڵە کوردییەکاندا لەسەر بڵاوکرایەوە.
⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Tapahtumien aikajärjestys