- شۆفێرەکانی خەڵکی سلێمانی و دهۆک ویستیان لەبەردەم وەزارەتی ناوخۆی هەولێردا خۆپیشاندانێک سازبکەن، بەڵام پاسەوانانی وەزارەت خۆپیشاندانەکەیان بڵاوە پێکرد. ئامانجی خۆپیشاندانەکە وەرگرتنی کارتی کار بوو بۆ ئەو شوفێرانە.
- نوێنەرانی کورد لە پەڕڵەمانی ئێرانیدا فڕاکسیۆنێکی نوێی کوردییان پێکهێنا.
- ڕەوەندی کورد و حکومەتی خۆرئاوای کوردستان لە دەرەوەی وڵات لەبەردەم بارەگای حکومەتی بەریتانی لە لەندەن خۆپیشاندانێکیان سازدا. شایانی باسە سکرتێری تۆنی بلێر پێشوازی لە نوێنەرانی ئەم خۆپیشاندانە کرد و خواستی خۆپیشاندانەکە ئەوەبوو کە کوردستانی بندەستی داگیرکەری سووریا بخرێتە ژێر چاودێریی نێودەوڵەتییەوە.