- بنکەی تەلەڤزیۆنی ئاسمانیی کوردستان لە کەرکووک لەلایەن تیرۆریستانەوە درایە بەر موشەک، بەڵام ئەم هێرشە تەنها زیانی ماڵیی لێکەوتەوە.
- لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی ئوتومبیلدا لە نزیک ئۆردوگای پیرەمەگروونی نێوان دوکان و سلێمانی هونەرمەند کامەران ڕەفیق و ڕۆژنامەنووس ئازاد مەحمود کۆچی دواییان کرد، هەروەها لەهەمان ڕووداودا هەردوو هونەرمەند شۆڕش قادر و عەلی کەریم بەخەستی برینداربوون.
- دۆزرانەوەی تەرمی نەواف محەمەد شێخۆ بەسەربڕاوی، نێوبراو ئەندامی ینک بوو لە موسڵ و پێش 4 ڕۆژ لەلایەن چەند تیرۆریستێکەوە لەماڵەکەی خۆی ڕفێنرابوو.
- بەرپرسێکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە کەرکووک ڕایگەیاند کە لە ماوەی ڕابردوودا 21252 کورد و 7 عەرەب و 304 تورکمان گەڕاونەتەوە کەرکووک و 25962 کەسیش کەرکووکیان جێهێشتووە.