- غازی ئەلیاوەری سەرۆکی کاتیی د.ق سەردانی تورکیای کرد، لەم سەردانەیدا پەیمانی دژایەتیکردنی پکک بە تورکاندا.
- لە ناوچەی وان پێکدادانێک لە نێوان پکک و جاشەکانی تورکدا ڕوویدا و بووە هۆی کوژرانی گەریلـلایەک و جاشێک. شایانی باسە تەرمی گەریلـلاکە بەچەکەوە کەوتە دەست د.ت.
- پارێزگاری کەرکووک و سەرۆکی لیژنەی سەرژمێریی شاری کەرکووک ڕایانگەیاند کە سەرژمێری لە کەرکووکدا سەرناگرێت تاوەکو ئاوارەکان نەگەڕێنەوە.
- کۆچی دوایی بناساز و لێکۆڵەر د. نەریمان عەزیز پشتیوان لە بەغدا.
- گروپی کوردی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کشایەوە، چونکە ئەنجوومەن ڕازی نەبوو پاسپۆرت بدرێتە کوردە ئاوارەکانی کەرکووک. شایانی باسە ئەم کێشەیە بەهۆی گروپی تورکمانەکانەوە بوو چونکە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی کەرکووک تورکمانە و سەربە بەرەی تورکمانییە.
- باڵوێزی ئامریکا لە ئەنکەڕە ڕایگەیاند کە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان ئامریکا و پکک نییە.
- کەشتییەک بە 150 کۆچبەری نایاساییەوە گەییشتە کەنارەکانی ئیتالیا و لەنێویاندا ژمارەیەک کوردی باکووری تێدایە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,750 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!