16-08-2004
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- غازی ئەلیاوەری سەرۆکی کاتیی د.ق سەردانی تورکیای کرد، لەم سەردانەیدا پەیمانی دژایەتیکردنی پکک بە تورکاندا.
- لە ناوچەی وان پێکدادانێک لە نێوان پکک و جاشەکانی تورکدا روویدا و بووە هۆی کوژرانی گەریلـلایەک و جاشێک. شایانی باسە تەرمی گەریلـلاکە بەچەکەوە کەوتە دەست د.ت.
- پارێزگاری کەرکوک و سەرۆکی لیژنەی سەرژمێریی شاری کەرکوک رایانگەیاند کە سەرژمێری لە کەرکوکدا سەرناگرێت تاوەکو ئاوارەکان نەگەڕێنەوە.
- کۆچی دوایی بناساز و لێکۆڵەر د. نەریمان عەزیز پشتیوان لە بەغدا.
- گروپی کوردی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کشایەوە، چونکە ئەنجوومەن رازی نەبوو پاسپۆرت بدرێتە کوردە ئاوارەکانی کەرکوک. شایانی باسە ئەم کێشەیە بەهۆی گروپی تورکمانەکانەوە بوو چونکە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی کەرکوک تورکمانە و سەربە بەرەی تورکمانییە.
- باڵوێزی ئامریکا لە ئەنکەڕە رایگەیاند کە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان ئامریکا و پکک نییە.
- کەشتییەک بە 150 کۆچبەری نایاساییەوە گەییشتە کەنارەکانی ئیتالیا و لەنێویاندا ژمارەیەک کوردی باکووری تێدایە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان