🏠 Alku
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Yhteystiedot
ℹ️Noin!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
lisää
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Noin!|Kirjasto|📅
🔀 Satunnainen erä!
❓ Apua
📏 Käyttöehdot
🔎 Tarkennettu haku
➕ Lähetä
🔧 Työkalut
🏁 Kielet
🔑 Tilini
✚ Uusi kohde
📷 Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
📊 Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
🏰 Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
📕 Kirjasto
Kurdistan itsenäisyyden kyn...
📅 00-08-2004 ℹ️ | Ryhmä: Päivämäärät ja tapahtumat | Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Sijoitus Kohde
⭐⭐⭐⭐⭐ Erinomainen
⭐⭐⭐⭐ Erittäin hyvä
⭐⭐⭐ Keskimääräinen
⭐⭐ Huono
⭐ Huono
☰ lisää
⭐ Lisää kokoelmiin
💬 Kirjoita oma kommenttisi tuote!

✍️ Kohdetta historia
🏷️ Metadata
RSS

📷 Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
🔎 Hae Googlella valitun kohteen!
✍️✍️ Päivittää tämän kohteen!
👁️‍🗨️
00-08-2004
📅 Päivämäärät ja tapahtumat

- جیابوونەوەی چەند کادر و ئەندامێک لە بزووتنەوەی ئیسلامی.
- بوڵند ئەجەویدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورک لە رووبەڕوویەکدا رایگەیاند کە بەڕەگەز کوردە و نازناوی بنەماڵەکەیان کاتی خۆی کوردزادە بووە، شایانی باسە نێوبراو یەکێک بوو لە دوژمنە سەرسەختەکانی کوردستان کورد لە کاتی فەرمانڕەوایییدا.
- بۆ نەهێشتنی دیاردەی سواڵکەری، حکومەتی سلێمانی موچەی مانگانەی بۆ سواڵکەرەکان بڕییەوە.
- هەفتەنامەی ئەلمەناری فەلەستینی رایگەیاند کە ئیسرائیل خەریکی دروستکردنی فڕۆکەخانەیەکی گەورەیە لە هەولێر.
- دۆناڵد رامسفیڵدی وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە وتەیەکی فەڕمیدا ناوی کوردستانی هێنا. بەهۆی ئەم وتەیەوە تورک ناڕەزایی خۆیان دەربڕی بەبیانووی ئەوەی رامسفیڵد لەجیاتی باکووری ئێڕاق وشەی کوردستانی بەکارهێناوە.
- بەپێی راپۆرتێک کە لە رۆژنامەی واشینگتۆن پۆستدا بڵاوکراوەتەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان حکومەتی کوردستانی بە تاڵانکەر ناوبردووە و دەستی گرتووە بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.
- کردنەوەی پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە شاری کەرکوک.
- ئەم مانگە و مانگەکانی پێشوو: هەزاران پەناهاندەی کوردی بندەستی ئێران لە ئۆردوگای ئاڵتاشی داگیرکەری ئێڕاقیدا لە ترسی تیرۆریستانی عەرەب بەرەو کوردستان هەڵهاتن. شایانی باسە ژمارەی پەناهاندەکانی کەمپەکە لەم چەند مانگەی دواییدا لە 13 هەزارەوە هاتووەتە سەر 3 هەزار.
- ئامریکییەکان ئاڵای کوردستانیان لەناو شاری کەرکوکدا داگرت و لە شوێنیاندا ئاڵای کۆنی داگیرکەری ئێڕاقییان بەرزکردەوە و بەم کردارەیان تورکمانەکان زۆر خۆشحاڵ بوون.
- رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داگیرکەری سووریای بەوە تاوانبار کرد کە رەفتاری دژبە مرۆییانەی بەرامبەر زیندانییە کوردەکان نوواندووە.
- دامەزراندنی پارتی وڵاتپارێزی دیموکراتی لەلایەن عوسمان ئۆجەلانەوە.
- عەبدوڵڵا ئوجەلان بەتوندی سەرکۆنەی سەرۆکی شارەوانیی دیاربەکری کرد کە چووەتە پرسەی جەنگاوەرێکی پکک.
- لە ژاپۆن 3000 ئیمزا کۆکرایەوە بۆ پاڵپشتی بە پەناهاندە وەرگرتنی ئەو دوو خێزانە کوردەی باکوور کە لەم مانگەدا گەیشتبوونە تۆکیۆ و داوای پەنابەرێتییان کردبوو.
- 300 ماڵە کوردی شارۆچکەی رەبیعە هەڕەشەی ئاوارەبوونیان لەلایەن عەرەبە هاوردەکانەوە لەسەرە.
- لە ماوەی 2 هەفتەدا نزیکەی 40 هەزار فەلە لە ترسی تیرۆر ئێڕاقیان جێهێشت.
- ئەنجوومەی شیعەی تورکمان رایگەیاند: ئەگەر کەرکوک نەبێتە پایتەختی تورکمانستان، ئەوا نابێت کوردستانیش ببێت.
- گیرانی کاربەدەستێکی میریی د.ا لە ناوچەی ئامردەی شاری بانە، بەتاوانی ئەوەی بە گڵۆپی سەوز و سوور و زەرد ئاڵای کوردستانی دروستکردبوو بەبۆنەی پێشوازیکردنی خاتەمییەوە.
- بەهۆی روودانی کاری تیرۆریستییەوە کوردە یەزیدییەکان بەئاگاییەکی زۆرەوە جەژنی هاوینیان گێڕا.
- ئاساییشی سلێمانی دەستی بەسەر 22 کلیۆ تلیاکدا گرت و بەچاودێریی فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی لەناوبران.
- چەند دەوڵەمەندێکی تورکمان چەند خانوویەک لە قەڵای هەولێر دەکڕن.
- بەپێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی سلێمانی، سەرۆک و گشت کارمەندانی دەزگای شەهیدان لەسەر گەندەڵی سزادران.
- چین ناڕەزایی خۆیی بەرامبەر چوونی نێچیرڤان بارزانی دەربڕی بۆ تایوان.
- هیومان رایتس ۆچ راپۆرتێکی 78 لاپەڕەیی لەسەر بەعەرەبکردنی ناوچەکانی باشووری کوردستان بڵاوکردەوە، ئەم راپۆرتە گرنگییەکی تایبەتیی هەیە، چونکە لەلایەن رێکخراوێکی نێودەوڵەتییەوە نووسراوە.
- 3 کەناڵی تەلەڤزیۆنی تورکی داوای پێشکەشکردنی بەرنامەکانیان بە زمانی کوردی کرد.
- بەهۆی بارودۆخی خراپی شارۆچکەی جەلەولا و دژایەتیی عەرەبە هاوردەکان بۆ کورد، ژمارەیەکی زۆری کورد لەم مانگەدا جەلەولایان جێهێشت.
- بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی گاردیان کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لەگەڵ داگیرکەری تورکدا تووشی کێشە بووە لەسەر ئەوەی مایکرۆسۆفت لە بەرنامەکانی ۆردی 95 و 97دا نەخشەیەکی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە و کوردستانی وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ پیشانداوە و تورکیا ئەم دوو بەرنامەیەی لەسەر ئەو نەخشەیە قەدەغە کردووە.
- سەرچاوەیەکی کوردی بە رۆژنامەی هاوڵاتیی راگەیاند کە عەرەب دژی ئەوەن پۆستی سەرۆکی پەڕڵەمان بدرێت بە کەسێکی کورد.
- پارێزگاری موسڵ ناڕەزایی بەرامبەر دەستێوەردانی کورد بۆ کاروباری شاری موسڵ دەربڕی.
- 11 ئەفسەری پۆلیسی کورد لەگەڵ 29ی تری عەرەبدا بۆ راهێنان چوونە میسر.
- حکومەتی سلێمانی و کۆمپانیایەکی چینی رێکەوتننامەی رێگای دوو سایدی دوکان - سلێمانی و دروستکردنی تونێلی هەیبەت سوڵتانیان مۆرکرد.
- بەرزبوونەوەی دژایەتیی نێوان هەردوو کۆمپانیای مۆبایڵی ئاسیاسێڵ و کۆڕەک تێلکۆم، چاودێرەکان ئەم دژایەتییە بە جەنگی ساردی نێوان پارتی و یەکێتی دادەنێن.
- کۆچی دوایی کەمال شێخ غەریب لە بەریتانیا، نێوبراو لە شۆڕشی ئەیلوولدا ئەندامێکی بەرز بوو.
- رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی عەرەبی راپۆرتێکی لەسەر جموجۆڵی بازرگای لە ئیبراهیم خەلیل بڵاوکردەوە، بەپێی ئەو راپۆرتە جموجۆڵی بازرگانی لە ئیبراهیم خەلیدا کزبووە.
- حەسیب رۆژبەیانیی یاریدەدەری پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند کە لەم مانگەدا نزیکەی 5 هەزار خێزانی کورد گەڕاونەتەوە کەرکوک و واچاوەڕوان دەکرێت ئەو ژمارەیە روو لە زۆربوون بکات.
- کۆتایی ئەم مانگە: تیرۆرکردنی دکتۆر سەعدوڵڵا حسێن حەسەن گەرگەری و دوو هاوڵاتیی کوردی تر بەناوی شەهاب ئەحمەد و محەمەد رەسوڵ لە زوممار.
- کۆتایی ئەم مانگە: چەند قاچاخچییەکی کورد و هەندێک پاسداری داگیرکەری ئێران لەنزیک خانەوە دایان بەیەکدا و لە ئەنجامدا سەروانێکی سوپای ئێران کوژرا و کوردێکیش برینداربوو.
- نزیکەی 200 پارچە زەوی بەسەر خانەوادەی شەهیدانی ئاوارەکانی کەرکوکدا دابەشکرا، ئەو پارچە زەوییانە دەبنە گەڕەکێکی نوێ لە باشووری خۆرهەڵاتی کەرکوک و گەڕەکەکەش ناونرا گەڕەکی سەروەران.
- کۆتایی ئەم مانگە: بەهۆی ململانێی ئەندامانی ناو لکی 2ی هەولێری پارتییەوە، ئەم لکە کرایە دوو بەش و لکی 16 پارتی دامەزرا کە گرنگی دەدات بە رێکخستنەکانی دەرەوەی هەولێر و لکی 2ش تایبەتە بەکاروباری ناو هەولێرەوە، ئەمین نەجاریش کرایە بەرپرسی لکی 16.
- کۆتایی ئەم مانگە: سامی شەبەکی سەرۆکی کۆمەڵەی لیبراڵیی تورکمانی رایگەیاند: کە ئاوارە بگەڕێنەوە و نەگەڕێنەوە ئەوا کەرکوک هەر کوردستانە.
- کۆتایی ئەم مانگە: دەرچوونی ژمارە سفری رۆژنامەی دوستلوق - دۆستایەتی لەلایەن کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد - تورکمان لە کەرکوک.
- تورکیا بڕیاریدا 100 ئەندامی بەرەی تورکمانی بەرێتە تورکیا بۆ راهێنانیان.
- کۆمەڵێک ئەفسەری کورد بەهۆی دژایەتیی شۆڤێنییانەی ئەفسەرە عەرەبەکانەوە سوپای عێڕاقیان بەجێهێشت.
- دزرانی قورئانەکەی نگڵ لەلایەن چەند نەناسراوێکەوە، ئەم قورئانە بۆ سێیەم جارە کە دەدزرێت و دەستنووسە و تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ 1000 ساڵ پێش ئێستا و لە گوندی نگڵی نێوان سنە و مەریواندا پارێزرابوو.

⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Tapahtumien aikajärjestys


🖇 liittyy kohdetta: 2
💎 Arkeologisia paikkoja
1.👁️قەڵای هەولێر
☂️ Puolueet ja järjestöt
1.👁️بەرەی تورکمانی
📂[ lisää...]

⁉️ Kohdetta Kiinteistövälitys
🏳️ Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 Kaupungit: 🔘 Diyarbekir
🏙 Kaupungit: 🔥 Kerkuk
🏙 Kaupungit: ⚪ Mosul
🏙 Kaupungit: ♖ Erbil
🗺 Maa - Alue: ⬆️
🏟 Puolue:
🏟 Puolue: K. D. P.

⁉️ Technical Metadata
©️ Tekijänoikeus Tämän tuotteen on myönnetty Kurdipedia mukaan kohteen omistajalle!
✨ Tuote Laatu: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Huono👎
✖️
 40%-49%
Huono
✖️
 50%-59%
Huono
✔️
 60%-69%
Keskimääräinen
✔️
 70%-79%
Erittäin hyvä
✔️
 80%-89%
Erittäin hyvä👍
✔️
 90%-99%
Erinomainen👏
99%
✔️
Lisääjä (Hawrê Baxewan) on Aug 30 2010 11:21AM
✍️ Tämä kohta on hiljattain päivittänyt (System Administrator) on: Jan 2 2014 2:24PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Tämä tuote on katsottu 7,685 kertaa

📚 Kirjasto
  📖 lisää...


📅 Tapahtumien aikajärjestys
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021
  🗓️ 14-01-2021
  🗓️ 13-01-2021
  🗓️ 12-01-2021


💳 Lahjoita
👫 Kurdipedia jäsentä
💬 Palautetta
⭐ Käyttäjän Kokoelmat
📊 Tilastot Artikkelit 380,024
Kuvat 61,346
Kirjat 11,528
Liittyvät tiedostot 48,155
📼 Video 182
🗄 Lähteet 15,833
📌 Actual
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
...
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
...
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
...
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?
...
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sivu sukupolven aika: 0,125 toinen!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574