- پۆلیسی د.ت کوژرانی جەنگاوەرێکی کوردی لە ناوچەی هەکاری ڕاگەیاند.
- لە کابینەی حکومەتی هەولێر 5 وەزیری نوێ دیاریکران.
- لێپرسراوێکی ئێڕاقی ڕایگەیاند کە باری تەندروستیی تاوانبار سەددام حسێن زۆر خراپە و لەم ڕۆژانەدا جەڵتەی مێشک لێیداوە.
- خۆپیشاندانێکی گەورە لە سلێمانی بۆ جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێڕاق و دروستکردنی دەوڵەتی کوردی و کەرکووکیش بخرێتە سەر ئەو دەوڵەتە.
- هەڵبژاردنی 34 نوێنەر لە شاری سلێمانی و دەوروبەری بۆ کۆنگرەی نیشتمانیی ئێڕاقی.