12-07-2004
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- کۆبوونەوەی هەردوو لیژنەی ئاساییشی داگیرکەرانی تورک و ئێرانی لە ئەنکەڕە بۆ تاووتوێکردن و لێدانی گەریلـلاکانی پکک لەناو سنووری د.ا.
- لەنێوان بەغدا و کەرکوک هەوڵی تیرۆرکردنی وەزیری تەندروستیی هەولێر درا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و لە ئەنجامدا پۆلیسێکی کورد تیرۆرکرا.
- بەستنی کۆنگرەی داخوازینامەی ژنی کورد لە هۆڵی پەڕڵەمانی کوردستان لە هەولێر.
- بەستنی کۆنگرەی برایەتی و دیالۆگی دیموکراتی لە کەرکوک. ئەم کۆنگرەیە بە دەستپێشخەریی پارتە کوردستانییەکان بوو، بەتایبەتی پارتی.
- لافاوێکی گەورە شاری سایین قەڵای خۆرهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و بووە هۆی بێسەروشوێنیی کەسێک و زیانی ماڵیی بە خەڵکی ناوچەکە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان