00-07-2004
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- ئارێل شارۆنی سەرەک وەزیرانی ئیسرایل رایگەیاند کە ئیسرایل هیچ یارمەتییەکی سەربازیی کوردەکانی باشووری نەداوە.
- سووتاندنی گوندەکانی خۆنان، کۆچکا و قەدرە لە ناوچەی ورمێ لەلایەن پاسدارانی د.ا.
- شاندێکی باڵوێزخانەکانی هەندێک لە وڵاتانی خۆرئاوای ئەوروپا سەردانی شاری قامیشلۆی کرد، شاندەکە چاویان بە کۆمەڵێک لە کەسایەتی و نیشتمانپەروارانی کورد کەوت و چەوساندنەوەی کوردیان لەلایەن د.س بینی.
- دەستپێکردنی شەڕی نێوان داگیرکەری ئێران و پکک.
- نەرویج بڕیاری گێڕانەوەی مەلا کرێکار بۆ ئێڕاق رادەگرێت و مافی نیشتەجێبوونی یاساییشی پێدەداتەوە.
- هەندێک سەرچاوە وایراگەیاند کە هەندێک لە دانیشتنەکانی دادگاییکردنی تاوانبار سەددام حسێن لە کوردستان دەبێت و دادگاییکردنی تاوانبار عەلی حەسەن مەجیدیش لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.
- بەپێی هەندێک سەرچاوە نزیکەی 25 هەزار پێشمەرگە رەوانەی بەغدا کراوە تاوەکو بەرگری لەو شارە بکەن و کاری تیرۆر کەمبکەنەوە.
- هێزەکانی د.ا لە شاری سنە هێرشیانکردە سەر هەفتەی کلتووریی شاری سلێمانی.
- گەڕانەوەی 800 خێزانی ئاوارەی کورد بۆ کەرکوک.
- پەرەسەندنی پڕۆسەی رفاندنی منداڵان لە ناوچەکانی دەوروبەری کەرکوک.
- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەشداریی هەڵبژاردنەکانی کۆنگرەی نیشتمانیی ئێڕاقیی نەکرد.
- بەهۆی ئەو کارە تیرۆریستییانەی لە ئێڕاقدا روودەدەن، پەیوەندیی نێوان داگیرکەرانی ئێران و ئێڕاق بەرەو خراپی چوو، چونکە ئێڕاق داگیرکەری ئێران بەوە تاوانبار دەکات کە پاڵپشتی ئەو تیرۆریستانەیە.
- گیرانی فەرسەت مستەفای بەڕێوەبەری رادیۆی یەکگرتن لە دهۆک لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە. نێوبراو بەبێ رەزامەندیی بەڕێوەبەری ئەوقافی دهۆک لە گوندێکی سەربە شارۆچکەی سمێل وتارێکی ئایینیی لە رۆژی هەینیدا خوێندووەتەوە.
- وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی ئێڕاق لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئەلشەرق ئەلئەوسەتی عەرەبی رایگەیاند کە کەس بۆی نییە عارەبەکان لە کەرکوک دەربکات و هەموو ئێڕاقییەک بۆی هەیە لە هەموو شوێنێکی ئێڕاقدا بژی.
- ژمارەیەک سەرۆک جاشی ناوچەی موسڵ داوایان لە وەزارەتی ناوخۆی ئێڕاقی کرد کە وەک جاران فەوجی جاشایەتییان بۆ بکرێتەوە.
- بەپێی بڕیارێکی ئێڕاقی شارۆچکەی پردێ گەڕایەوە سەر سنووری کارگێڕیی کەرکوک.
- عەبدوڵڵا ئوجەلان رایگەیاند کە مستەفا کەمال - ئەتاتورک شۆڕشگێڕێکی مەزن بووە.
- لە ماوەی ئەم مانگەدا لە ناوچەکانی هەولێر و گەرمیان نزیکەی 20 کچ و ژنی کورد خۆیان سووتاندووە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان