- لە کوردستان دەستکرا بە کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ لەسێدارەدانی تاوانبار سەددام حسێن.
- حازم یوسفیی ئەندامی یەکێتی بووە نوێنەری ئێڕاق لە جامیعەی عەرەبی، شایانی باسە ئەمە یەکەم جارە کورد نوێنەرایەتیی ئێڕاق بکات لەو ڕێکخراوەدا.
- هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی پۆلیسی ئازادی لە کەرکووک درا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و لە ئەنجامدا پۆلیسێک تیرۆرکرا و هەنێکیش بریندار بوون.
- گیرانی تیمێکی کوردسات لە بەغدا لەلایەن پۆلیسی بەغداوە بەتاوانی ئەوەی وێنەی ناوچەی قەدەغەکراویان گرتووە، ئەو تیمە بۆ ماوەی 24 کاژێر لە زینداندا مانەوە.
- بەرەگایەکی پارتی لەسەر جادەی شەستیی هەولێر هاوەنباران کرا و بووە هۆی برینداربوونی چەند ئەندامێکی پارتی.
- دادگای ئەوروپا ئەو داوایەی تاوانبار سەددام حسێنی دایە دواوە تاوەکو ئەم تاوانبارە نەدرێتەوە دەست دەستەڵاتی ئێڕاقی.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 6,829 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!