- دەستگیرکردنی تۆڕێکی تیرۆریستی لە هەولێر.
- لیان ساندەرزی بەڕێوەبەری دەستەڵاتی هاوپەیمانان لە هەولێر ڕایگەیاند کە ئامریکا پارەی نییە
بنکەیەک لە کوردستان بکاتەوە.
- شارۆچکەی شێخان خرایەوە سەر موسڵ و بەرپرسە کوردەکانی تێدا دەرکران.
- بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەی کە ئیسرائیل ڕاهێنان بە پێشمەرگەی کوردی دەکەن لەلایەن تورک و هەندێک لە کەناڵە عەرەبییەکانەوە، بەڵام کورد ئەو هەواڵەی بەدرۆخستەوە.
- بەهۆی هەڵوێستی دژ بە کوردی CPI لە کەرکووک، گروپی کوردی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەستی بۆ ماوەیەک لەکار کێشایەوە .
- لە ناوچەی گوڵپیی هەورامان دەست بەسەر هەزاران پارچە کەرەستەی شوێنەواریی کۆندا گیرا کە هەندێک قاچاخچی دەیانویست ئاودیوی بکەن و بیفرۆشن بە ئێران.
- کۆتایی ئەم مانگە: د.ق یەکەم بڕیاری دژی کورد دەرکرد بەوەی کە ڕایگەیاند پکک تیرۆریستە.
- بۆ بەرگریکردن لە ڕووداوی تیرۆریستی لە شاری هەولێر، لە چەند شوێنێکی کەناری شاری هەولێردا هەندێک چاڵ دروستکرا تاوەکو تیرۆریستەکان نەتوانن بەئاسانی هاتووچۆ بکەن.