- تەقینەوەی ئوتومبیلێکی مینکراو لەبەردەم بارەگای یەکێتی لە بەغدا و بووە هۆی کوژرانی 1 کەس و برینداربوونی چەندانی تر.
- ڕاگەیاندنی پۆستی سەرۆکایەتی و حوکومەتی ئێڕاقی، کورد لە پۆستی سەرۆکایەتی و حکوکومەتدا بووە یاریدەدەر و لە وەزارەتەکانیشدا چەند دانەیەکی بەرکەوت. ئەم ڕاگەیاندنە بووە هۆی تووڕەیی خەڵکی کورد چونکە ئەوەی لەم پۆستانەدا بە کورد دراوە هیچی ئەوتۆی لەوەی سەردەمی داگیرکەری بەعس زۆرتر نییە. لەم پۆستانەدا ڕۆژ نووری شاوەیس بووە یاریدەدەری سەرۆک کۆمار، بەرهەم ئەحمەد ساڵح یاریدەدەری سەرۆک وەزیران، هوشیار زێباری وەزیری دەرەوە، بەختیار ئەمین وەزیری مافی مرۆڤ، نەسرین بەرواری وەزیری ئەشغال، نەرمین عوسمان وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئافرەتان و سەوسەن شەریفیش بووە وەزیری کشتوکاڵ.
- مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی نامەیەکیان نارد بۆ جۆرج بوش بۆ گلەییکردن لە پۆڵ بریمەر،
چونکە ئەمەی کۆتاییان بەوە ڕازی نەبوو بوو سەرۆک یان سەرۆک وەزیرانی ئێڕاق کورد بێت.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 9,246 ganger