- قوتابیانی زانکۆی سەڵاحەدین بەمەبەستی سەرکۆنەکردن و مەحکوم کردنی تاوانی تەسلیم کردنی شەش لە پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی-ئێران لە لایەن بزووتنەوەی ئیسلامییەوە بە د.ا و لەسێدارەدانیان لە لایەن ئەم ڕژێمەوە یاداشتنامەیکیان بۆ ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرجەم لایەنی پەیوەندیدار نووسی و ئاڕاستەیان کردن و داوایان کرد تاوانبارانی ئەم کارە بەدڕەفتارییە مەحکوم و ڕیسوا بکرێت.
- سەردانی جەلال تاڵەبانی بۆ کۆنگرێسی ئامریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ چەند سیناتۆرێکدا.
- تیرۆرکردنی هیوا نەجیب بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ لە کەرکووک، لەم ڕووداوەدا شوفێری نێوبراویش کوژرا و خێزانەکەشی بەخەستی برینداربوو.
- بەستنی کۆنگرەی یەکەمی پارتی پارێزگارانی کوردستان لە هەولێر.