00-02-2004
📅 Даты и события
- سەرەتای ئەم مانگە: بەبۆنەی هەردوو کارە تیرۆریستییەکەی شاری هەولێرەوە، پرسەیەکی زۆر لە زۆربەی شارەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان و زۆرینەی شارە گەورەکانی هەندەران دانرا.
- ئەم مانگە: بەیارمەتیی ئامریکییەکان تۆڕی ئنتەرنێت چووە ناوچەکانی شارەزوور و هەڵەبجە و هەورامان.
- ئەم مانگە: داخستنی بارەگاکانی کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی لە هەولێر.
- هاتنی کەشێکی سەرما و بەفربارین لە باشووری کوردستان، کەبەهۆیەوە رێژەیەکی زۆری بەفر باری و رێگاکان گیران، کەشناسان دەڵێن کە لە 20 ساڵی دوواییدا تاوەکو ئێستا ئەوەندە بەفر نەباریوە.
- ئەم مانگە: کوژرانی 3 ئەندامی پارتی لە شاری موسڵ لەلایەن چەند نەناسراوێکەوە و فڕێدانی لاشەکانیان لە چەند شوێنێکی جیاوازدا.
- کۆتایی ئەم مانگە: روودانی لێکدابڕانێک لەناو ریزەکانی کۆنگرەی گەل "پکک"دا، عوسمان ئوجەلان و 13 ئەندامی سەرکردایەتیی تر خۆیاندایە دەست ئامریکاییەکانەوە.
- کۆتایی ئەم مانگە: بەهۆی جەختی ئەندامە کوردەکانی ئەنجوومەنی حوکم بۆ فیدڕاڵی، پشێوییەکی زۆر کەوتە نێو کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی دەستەڵاتی ئێڕاقییەوە.
- ئازادکردنی حەسەن ساڵح و مەروان عوسمان لەلایەن د.س.
- کۆتایی ئەم مانگە: لە کۆنفڕانسێکی ژناندا لە شاری کەرکوک بەهۆی ئەوەی عەرەبەکان نەیانهێشت ئافرەتی کورد بە کوردی بدوێت و دروشمی خۆی هەڵبواسێت، ئافرەتە کوردەکان راپەڕین و لە کۆنفڕانسەکە هاتنە دەرەوە.
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Хронология событий