$باشووری کوردستان$
- کاتژمێر نزیکەی 11ی سەرلەبەیانی: دوو هێرشی تیرۆریستیی خۆکوژی بۆ سەر لکی دووی پارتی و مەڵبەندی سێی یەکێتی لە #هەولێر#، ئەم هێرشانە بووە هۆی کوژرانی #سامی عەبدولرەحمان# و دوو کوڕی، #شەوکەت شێخ یەزدین#، ئەکرەم مەنتک، مەهدی خۆشناو و کوڕەکانی، #سەعد عەبدوڵڵا#، مەحمود هالۆ و هیجران بارزانی لەلای پارتی و شاخەوان عەباس، خەسرەو شێرە، محەمەد بەحرکە، بەهرۆز قەشقە و دیدەوان لەلای یەکێتی و زۆری دیکە. سەرجەمی کوژراوەکان نزیکەی 100 کەس زۆرترە و بریندارەکانیش نزیکەی 200 کەسن. ئەم ڕووداوە ڕێکەوتی یەکەم ڕۆژی #جەژنی قوربان#ی کرد و خەڵکانێکی زۆر لەو بارەگایانە بۆ جەژنە پیرۆزە لە بارەگای حیزبەکان کۆببوونەوە. ڕووداوەکە بووە هۆی تێکدانی بارودۆخی کوردستان و ترسی خستە دڵی جەماوەری کوردەوە.[2]
- بەهۆی دوو کارە تیرۆریستییەکەی هەولێرەوە، پەڕڵەمانی کوردستان پرسەیەکی سێ ڕۆژەی ڕاگەیاند لە کوردستاندا.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- زۆرتر لە 100 پەڕڵەمانتاری چاکسازی ئێرانی، خۆیان لە پەڕڵەمان کەنارگیرکرد.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 124,480 مرة