- دوو فڕۆکەی ئامریکی بەهەڵە هێزەکانی پێشمەرگە و کۆماندۆی ئامریکیی لە بەرەی موسڵ بۆردومانکرد. ئەم هەڵەیە بووە هۆی کورژرانی 18 پم و بریندارکردنی 45ی تر، هەروەها سەرچاوەکان دەڵێن کە 4 سەربازی ئامریکیش کورژراون و هەندێکیشیان بریندار. لە ناو بریندارە کوردەکاندا یەکێکیان وەجیە بارزانیی برای #مەسعود بارزانی#یە و بە فڕۆکەی ئامریکی گەیەندرایە ئەڵمانیا.
- بەپێی سەرچاوە خۆرئاواییەکان تەرمی عەلی کیمیاوی و پاسەوانەکانی لەلایەن هاوپەیمانانەوە دۆزراوەتەوە، نێوبراو ئامۆزای دیکتاتۆر سەددام و یەکێکە لە تاوانبارانی جەنگی جینۆساید بەرامبەر بە کورد.
- ڕزگارکردنی دومیز و عەین سوفنی لەلایەن هێزی پم و ئامریکییەکانەوە.