00-02-2003
📅 Päivämäärät ja tapahtumat
- ئەمساڵ تەنها لە هەرێمی باشووری کوردستاندا 2700 کەس چوون بۆ عەرەبستانی سعودی بۆ حەج.
- سەرباری تێکچوونی باری ناوخۆیی عێڕاق بەهۆی ئەگەری جەنگەوە، رژێم هەر بەردەوامە لە سیاسەتی بەعەرەبکردنی کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەری.
- هەرێمی زیوریخ لە سویسرا ناوەندێکی رۆشنبیریی بۆ کوردەکانی ئەوێ کردەوە.
- سەرەتای ئەم مانگە: خنکانی 30 پەنابەری کورد لە دەریای سپیی ناوەڕاستدا.
- ناوەڕاستی ئەم مانگە: بەپێی هەندێک سەرچاوە هەزاران چەکداری سوپای بەدر هاتوونەتە باشووری کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی ینک.
- ئەم مانگە: بەهۆی ترسی جەنگەوە کۆمەڵێک خێزانی عەرەب هاتنە کوردستانەوە.
- کوردەکانی هەندەران چەندین خۆپیشاندانیان لە دژی تورک لە زۆربەی شارەکانی ئەوروپا رێکخست.
- لەم مانگەدا: نزیکەی 300 رۆژنامەوانی بێگانە لە باشووری کوردستاندا بووە، بۆ گواستنەوەی دەنگوباسەکان.
⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Tapahtumien aikajärjestys