- ئەمساڵ تەنها لە هەرێمی باشووری کوردستاندا 2700 کەس چوون بۆ عەرەبستانی سعودی بۆ حەج.
- سەرباری تێکچوونی باری ناوخۆیی عێڕاق بەهۆی ئەگەری جەنگەوە، ڕژێم هەر بەردەوامە لە سیاسەتی بەعەرەبکردنی کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری.
- هەرێمی زیوریخ لە سویسرا ناوەندێکی ڕۆشنبیریی بۆ کوردەکانی ئەوێ کردەوە.
- سەرەتای ئەم مانگە: خنکانی 30 پەنابەری کورد لە دەریای سپیی ناوەڕاستدا.
- ناوەڕاستی ئەم مانگە: بەپێی هەندێک سەرچاوە هەزاران چەکداری سوپای بەدر هاتوونەتە باشووری کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی ینک.
- ئەم مانگە: بەهۆی ترسی جەنگەوە کۆمەڵێک خێزانی عەرەب هاتنە کوردستانەوە.
- کوردەکانی هەندەران چەندین خۆپیشاندانیان لە دژی تورک لە زۆربەی شارەکانی ئەوروپا ڕێکخست.
- لەم مانگەدا: نزیکەی 300 ڕۆژنامەوانی بێگانە لە باشووری کوردستاندا بووە، بۆ گواستنەوەی دەنگوباسەکان.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 9,433 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !