- سەرەتای ئەم مانگە: وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕاپۆرتێکی 21 لاپەڕەیی دەربارەی تاوانەکانی ڕژێمی ئێڕاق دەرکرد، لەم ڕاپۆرتەدا باسی کۆکوژیی کوردیش کراوە.
- سەرەتای ئەم مانگە: تەقینەوەی ئوتومبیلێکی مینکراو لەناو کەمپی پکک لە شاری مەخموور، لە ئەنجامدا 2کەس کوژران و ژمارەیەکیش برینداربوون.
- سەرەتای ئەم مانگە: د.ق کەوتە ڕووخاندنی هەندێک لەو بازاڕ و دوکانانەی کە خاوەنەکانی کوردن، تاوەکو بیانکاتە خانوو بۆ عەرەبەکان.
- بەرزبوونەوەی ناڕەزایی لە نێو جەماوەری کورددا بەهۆی ئاڵۆزیی پاشەڕۆژی کورد لە سەرئەنجامەکانی کۆنگرەی ئۆپۆزیسیۆنی ئێڕاقی لە لەندەن.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 5,914 keer bekeken