00-10-2002
📅 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
- لەسەر داخوازیی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا و داواکاریی لە سووریا، بڕیاردرا تەرمی ئەو 5 کوردە پەنابەرە بە سووریادا رەوانەی کوردستان بکرێنەوە کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە ئیتالیا لەناو لۆرییەکدا خنکان.
- سەرەتای ئەم مانگە: دادگای هۆڵندی بەوە رازی بوو کە مەلا کرێکار بداتە دەست ئوردون.
- بەهۆی رێکەوتنی پارتی یەکێتی رێکخستنەوەی پەڕڵەمانی باشووری کوردستانەوە، ئومێدێکی زۆر لە نێو خەڵکی کوردا دروستبووە و ئاساییشی کوردستانیش جێگیر بووە.
- حکومەتی تورک بەتەواوەتی ترسی ئەوەی لێنشتووە کە دەوڵەتێکی کوردی لە باشووری کوردستاندا دروستبکرێت، هەربۆیە سیاسەتمەدارەکانیان کەوتوونەتە هەڕەشە لە کورد و ناڕەزایی لە ئامریکا.
- دروستکردنی سیستمێکی ئەلەکترۆنیی هاوچەرخ بۆ پەڕڵەمانی باشووری کوردستان لە هەولێر. بەهۆی ئەم سیستمەوە ئەندامان دەتوانن بەشێوەیەکی ئەلەکترۆنی دەنگ بدەن و باڵەخانەی پەڕڵەمانیش ببەستێتەوە بە ئنتەرنێتەوە، ئەم سیستمە لەلایەن کۆمپانیایەکی بەریتانییەوە دروستکراوە کە خاوەنەکەی کوردێکە و ناوی شێرکۆ عابدە.
- بەهۆی ترسی هێرشی ئامریکا بۆسەر ئێڕاق و ترسی گرتنی شاری کەرکوک لەلایەن کوردەوە، هەندێک لە عەرەبەکانی کەرکوک شارەکەیان جێهێشتوە و رژێم هەڕەشەی لێکردوون کە چیدی شاری کەرکوک جێنەهێڵن، ئەگەر نا ئەوا سزا دەدرێن.
- کردنەوەی پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە کۆیە، ئەم پەیمانگایە دوو بەشی موزیک و شێوەکاریی لەخۆ گرتووە.
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا از وقایع