18-08-2002
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- تا 20-08: بەستنی کۆنگرەی زانستیی یەکەمی لاوان لەژێر درووشمی (چەرەسەرکردنی کێشەی لاوان بەشێوەیەکی زانستی، پاشەڕۆژێکی رۆشن دێنێتەکایەوە)، لە شاری هەولێر.
- چاپی دووەمی پەڕتووکی هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد بە فایلی پی. دی. ئێف خرایە سەر ئنتەرنێت، ئەم چاپە بریتییە لە 824 لاپەڕەی A4 کە 7226 رووداوی لەخۆی گرتووە و سوودی لە 476 سەرچاوەی هەمەجۆر وەرگرتووە.
- چوونی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا بۆ هەردوو شاری حەسەکە و قامیشلی، لە لێدوانێکدا نێوبراو رایگەیاند کە کورد عەرەب رۆڵەی مێژوو و شارستانییەکن و پێویستە هەمووان یەکسان بن و هەوڵیشدەدەین کێشەی رەگەزنامەی کوردەکان چارەسەر بکەین.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان